خشته‌ی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ بلاوكرایه‌وه‌

:: PM:01:28:24/09/2017 ‌
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی كاتی مووچه‌ی مانگی حه‌وتی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی ڕاگه‌یاند.

ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه‌" نێردراوه‌ و تێیدا هاتووه‌،
- ڕۆژی سێشەم ڕێكه‌وتی 26/9/2017، مووچەی مانگی 7ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
- وەزارەتی گواستنەوه‌ و گەیاندن
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی سامانە سروشتییەكان
- وەزارەتی پلان دانان 
- دەزگای مین
- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان
- دەستەی دەسپاكی
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەستەی ژینگە
- ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
- دەستەی مافی مرۆڤ
- دیوانی چاودێری دارایی


هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشەم ڕێكه‌وتی 27/9/2017، مووچەی مانگی 7ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
- وەزارەتی كارەبا
- وەزارەتی كشتوكال و سەرچاوەكانی ئاو
- وەزارەتی ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ‌ كردن
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
- وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
- مووچەی (كەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی




له‌ كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی داوه‌ كه‌  ڕۆژی پێنجشەم ڕێكه‌وتی 28/9/2017، مووچەی مانگی 7ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
- وەزارەتی داد
- ئەنجوومەنی دادوەری
- سەرۆكایەتی هەرێم
- سەرۆكایەتی پەرلەمان
- سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران




وشە - باز ئه‌حمه‌د