هەناردەی نەوتی كوردستان لە بەندەری جەیهانی توركی بەردەوامە

:: PM:03:00:25/09/2017 ‌

لە كاتێكدا كوردستان ریفراندۆم بۆ جیابوونەوە و سەربەخۆی لە عێراق ئەنجام دەدات و هەڕەشەی ناوەخۆی و دەرەكی لەسەر پڕۆسەكە هەیە، بەڵام نەوتی كوردستان بۆ بازاڕەكانی جیهان لە بەندەری جەیهانی توركی بەردەوامە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەندەری جەیهانی توركی بە "رۆیتەرز"ی راگەیاندووە كە هەناردەی نەوتی خاوی كوردستان لە بەندەری جەیهانی توركی بەردەوامی هەیە.

هەناردەی نەوتی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركی هاوكاتە لەگەڵ فشارەكانی وڵاتانی ئیقلیمی لە ناویاندا توركیا كە بە فەرمی حكومەتی عێراق داوای لێكردووە مامەڵەی بازرگانی و بە بازاڕكردنی نەوتی كوردستان بوەستێنن، بەڵام تا ئێستە توركیا بە فەرمی هیچ هەنگاوێكی دژ بە ئابووری كوردستان نەگرتۆتەبەر، بە پێچەوانەی ئێران مەرزەكانی كوردستان لەگەڵ توركیا كراوەن و جموجۆڵی بازرگانیش بەردەوامی هەیە.

هاوكات بەردەوامی هەناردەی نەوتی كوردستان كە لە كۆی 600 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمی رۆژانەی كوردستان، نزیكەی 550 هەزار بەرمیلی لە بەندەری جەیهان بە بازاڕ دەكرێت.

بەردەوامی هەناردەی نەوتی كوردستان هاوكاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كە ژمارەی پێوانەیی تۆمار كردووە و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 57 دۆلاری ئەمەریكی.

سەرچاوە: رۆیتەرز




وشە - فه‌رمان سادق