پارێزگاری دهۆك لەبارەی داخستنی سنوور هاووڵاتییان دڵنیا دەكاتەوە

:: PM:06:49:25/09/2017 ‌
پارێزگاری دهۆك دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و ڕای گەیاند، بەهیچ جۆرێك مەترسی لەسەر سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا دروست نەبووە و دانەخراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 25ی ئەیلوول، فەرهاد ئەترووشی پارێزگاری دهۆك كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا و ڕای گەیاند، تا ئێستە مەترسی لەسەر سنوورەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا نییە و هاتوچۆ لە مەرزەكانی نێوان كوردستان و توركیا زۆر ئاسایییە.

پارێزگاری دهۆك هاووڵاتییانی دڵنیا كردەوە كە ڕەوشی بازاڕ و مەرزەكان زۆر ئاسایییە و هیچ كێشەیەك لە ئارادا نییە.

لێدوانەكەی پارێزگاری دهۆك هاوكاتە لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كە ئەمڕۆ بەڕێوە چوو، هاوكات وەڵامدانەوەی ئەو دەنگۆیانەیە كە باس لە داخستنی سنوورەكانی نێوان كوردستان و وڵاتانی دراوسێ‌ دەكەن.

 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم