نرخی نەوت لە 60 دۆلار نزیك كەوتەوە

:: AM:10:32:26/09/2017 ‌

دوێنێ دووشەم تا دوای نیوەڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا بە رێژەیەكی بەرچاو بەرز بووەوە و گەیشتە بەرزترین ئاست لە ساڵی ٢٠١٧دا، لە كۆتای رۆژەكەش ٥٩ دۆلاری تێپەڕاند و تا ٥٩ دۆلار و ٢٢ سەنت بەرز بووەوە. ئەمڕۆ سەرلەبەیانی نرخی نەوت گەیشتە ٥٩ دۆلار و ٤٨ سەنت و ئێستەش هەر بەرمیلێك لە نەوتی جۆری برێنت بە ٥٩ دۆلار دەفرۆشرێت.

ئەم نرخەی نەوت لە دوو ساڵی رابردوودا بە بەرزترین نرخ هەژمار دەكرێت.

نرخی نەوت لە كاتێكدا رووی لە بەرزبوونەوە كردووە كە هیچ كێشەیەك بۆ پرسی هەناردەی نەوتی هەرێمی كورسستان نەهاتووەتە كایەوە و هاوشێوەی رۆژانی رابردوو بەرەو بەندەری جەیهانی توركیا هەناردە دەكرێت.

جگە لە نەوتی برێنت، نەوتی ئەمەریكیش بەرزبوونەوەی تۆمار كرد و گەیشتە سەرووی ٥٢ دۆلار و ٤٤ سەنت كە بەرزترین نرخیەتی لە پێنج مانگی رابردوودا تۆمار كرابێت.

ئاژانسەكانی دنیا هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیان بۆ كۆبوونەوەی ئەم دواییەی ئۆپێك دەگەڕێننەوە كە رۆژی هەینی بەڕێوە چوو و تیایدا وڵاتانی ئۆپێك پاڵپشتی خۆیان بۆ رێككەوتننامەكانی پێشوو راگەیاند و باسیان لەوەش كرد كە خەریكی هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت بگەڕێتەوە.




وشە - سلێمان تاشان