كه‌مێك پێش ئێسته له‌سه‌ر رێگای گشتی نێوان شارۆكه‌ی ئاكرێ و شاره‌دێی بجێل له سنووری پارێزگای دهۆك، ئوتومبێێكی بارهه‌ڵگر وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌مرۆ ٢٦ ئه‌یلوول/سیپتێمبه‌ر، ئازاد ته‌ها به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتوچۆی دهۆك، به"وشه"ی راگه‌یاند "كه‌مێك پێش ئێسته له‌سه‌ر رێگای گشتی نێوان شارۆكه‌ی ئاكرێ و شاره‌دێی بجێل له نزیك گوندی سوسناڤا له سنووری پارێزگای دهۆك، ئۆتۆمبێێكی بارهه‌ڵگر له جۆری تانكه‌ر وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیانێكی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وت".
ئاماژه‌ی دا "تانكه‌ره‌كه پڕ بوو له به‌نزین كه بۆ یه‌كێك له به‌نزینخانه‌كانی سنووری ئاكرێ ده‌گوازرایه‌وه، به‌ڵام شوفێره‌كه‌ی كونترۆڵی له‌ده‌ست دا و وه‌رگه‌ڕا، دواتر گڕی گرت و دوو سه‌رنشینی هه‌بوو, گیانیان له‌ده‌ست دا".
ئه‌مساڵ 2017 له ٦٥٠ رووداوی هاتوچۆدا له سنووری پارێزگای دهۆك زیاتر له هه‌زار و ٤٠٠ كه‌س بوونه‌ته قوربانی رووداوه‌كانی هاتوچۆ و ٨٠٠ ئۆتۆمبێلیش له‌كار كه‌وتوون.
رێگه‌وبانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی كوردستان وه‌ك پێویست نین و هه‌موو جۆره‌كانی ئۆتۆمبێل له هه‌مان شه‌قامه‌وه هاتوچۆ ده‌كه‌ن كه زۆرینه یه‌ك سایدن.
ئاكرێ/ نه‌وزاد ھلۆری