كچێكی هۆڵه‌ندی بڕیاری دا وێنه‌ی هه‌موو ئه‌و پیاوانه بڵاو بكاته‌وه كه له سه‌رشه‌قام و ناو خوێندنگه‌كه‌یدا ڕێی پێ ده‌گرن و بێزاری ده‌كه‌ن، تا به خۆیاندا بچنه‌وه و ببنه نموونه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌مان كار دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
"نوا جانسما" كچێكی 20 ساڵی هۆڵه‌ندییه و له یه‌كێك له زانكۆكانی ئه‌مستردام ده‌خوێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له سه‌رشه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان و ته‌نانه‌ت ناو زانكۆش، له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه ده‌ستدرێژی ده‌كرایه سه‌ر، به قسه و ڕه‌فتاری ناشیرین سنووری ده‌به‌زێنرا، بڕیاری دا كارێك بكات بۆ ئابڕووبردنی ئه‌و پیاوانه، هه‌روه‌ها بیانكات به وانه‌یه‌ك له پێناو دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كاره له‌لایه‌ن گه‌نجانی تر و نه‌وه‌ی تازه‌وه.
نوا جانسما له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، لاپه‌ڕه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ئه‌م وێنانه به ناوی "
dearcatcaller" دروست كرد، تێیدا ته‌واوی ئه‌و وێنانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه به سێڵفی گرتبووی، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وان له مه‌به‌ستی وێنه گرتنه‌كه تێ بگه‌ن به‌ره‌و ڕووی كامێرا به شانازییه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ن و پێده‌كه‌نن.
ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه ئێسته زیاتر له 19 هه‌زار و 600 فانی هه‌یه و تا ئێسته‌ش له زیادبووندایه، به‌رده‌وام وێنه‌ی نوێی له‌لایه‌ن نواوه تێدا بڵاو ده‌كرێته‌وه، پشگیری لێ ده‌كرێت، له لایه‌ن كچانی هه‌موو دنیاوه له ژێر وێنه‌كانیدا ده‌ستخۆشی بۆ ده‌چێت.