فڕۆكەكانی توركیا شیلادزێ بۆردمان دەكەن

:: PM:01:46:07/11/2016 ‌

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم فڕۆكەكانی توركیا دەستیان بە بۆردمان كردنی دەڤەری شارەدێی شیلادزێ كردووە.

سەرچاوەیەك بە "وشە"ی ڕاگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی توركیا بۆردمانی چیایی كورەژاری دەڤەری شیلادزێیان كرد.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش دا، كە ئەو شاخە تەنیا كیلۆمەترێك لە سەنتەری شارەدێی شیلادزێ دوورە، بۆیە دەنگی بۆردمانی فڕۆكەكان هێندە نزیك بووە ترسی زۆر لە دڵی هاووڵاتییانی شیلادزێ دروست بووە.

دهۆك/نەوزاد هلۆری.




وشە - باز ئه‌حمه‌د