سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

:: PM:09:30:16/10/2017 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا دەستكردن بە دابەش كردنی مووچەی مانگی هەشتی ئەمساڵ سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند.

ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان وێنەیەكی بۆ "وشە" نێردراوە و تێیدا هاتووە، ڕۆژی سێشەم واتە سبەی 17 تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت "ئاب/ئۆگەست"ی ئەمساڵ دەكرێ و لەو ڕۆژەیشدا مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

بە گوێرەی زانیارییەكان لە هەفتەی داهاتووش وەزارەت و دەستە و فەرمانگە جیا جیاكانی حكوومەت مووچەی مانگی هەشتیان بەسەردا دابەش دەكرێت.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم