كۆمپانیایەكی گەورەی ڕووسی ڕێككەوتنێكی خۆی لە كوردستان ئاشكرا كرد

:: PM:08:59:18/10/2017 ‌
كۆمپانیای "رۆسنەفەت"ی ڕووسی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێككەوتنی گەڕان و دەرهێنانی نەوتیان لە هەرێمی كوردستان واژوو كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم 18ی تشرینی یەكەم، ئەو ڕێككەوتنە بڵاو كراوەتەوە و رێككەوتننامەكە تایبەتە بەو پێنج بلۆكەی وەبەرهێنانە كە دەكەونە هەرێمی كوردستانەوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا كۆمپانیای "رۆسنەفت" ئاماژەی كردووە، پشكی گرووپەكانی كۆمپانیای "رۆسنەفت" لە رێككەوتننامەی هاوبەشی وەبەرهێنان 80% دەبێت و بڕی پارەی تەرخانكراو بۆ هەریەك لە پێنج بلۆكەكە لە 40 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكییەوە دەست پێ دەكات و تا 110 ملیۆن دۆلار دەڕوات.

"بەرهەمهێنان لە ساڵی 2018دا دەست پێ دەكات و لە ساڵی 2021 دا گەشەی زیاتر بە كارەكان دەدرێت و وەبەرهێنانی تەواو جێبەجێ دەكرێت" بە پێی ڕاگەیەنراوەكە.

كۆمپانیاكە ڕای گەیاندووە كە بەلایەنی كەمەوە یەدەگی نەوت لەو پێنج بلۆكە دەگاتە 670 ملیۆن بەرمیل نەوت.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم