هەناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە

:: AM:11:00:20/10/2017 ‌

سەرچاوەیەك لە كەرتی باركردنی دەریاوانی ئاماژە دەكات كە هەناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بەرەو بەندەری جیهانی توركیا لەسەر دەریای ناوەڕاست بەردەوامە.

بەپێی سەرچاوەكە ئەمڕۆ هەینی نەوتی هەرێمی كوردستان بە بە تێكڕای رۆژانەی 216 بەرمیل نەوتی خاو هەناردە دەكرێت، بە بەراورد بە 600 هەزار بەرمیلی رۆژانە ئەو كاتەی دۆخەكە ئاسایی بووە. 

هەناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بەرەو بەندەری جیهان لە سەرەتای هەفتەی رابردوودا بەرەو كەمبوونەوە چوو بەهۆی هێرشەكانی هێزەكانی عێراق و حەشدی شەعبی بۆسەر كەركووك و ناوچە كوردستانییە دابڕاوەكان و كۆنترۆڵكردنی كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك كە پێشتر بەدەستی هەرێمی كوردستان بووە.

سەرچاوە: رۆیتەرز




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل