هەناردنی نەوتی كوردستان بەردەوامە

:: PM:06:01:22/10/2017 ‌

دوو سەرچاوەی باركردنی دەریاوانی رایان گەیاند كە هەناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەرێگەی بەندەری جیهانی توركیا لەسەر دەریای ناوەڕاست تا ئێستەش بەردەوامە، ئەگەرچی قەبارەی هەناردن تا ئێستە كەمترە لە پێشوو.

بەپێی ئەو سەرچاوانە دوێنێ و ئەمڕۆ یەكشەم هەناردنی نەوت بە تێكڕای 200-240 هەزار بەرمیلی رۆژانە، بە بەراورد بە قەبارەی پێشوو كە 600 هەزار بەرمیلی رۆژانە بوو.

هەناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە چوارشەمی رابردوودا لە دوای هێرشی هێزەكانی عێراق بۆسەر كەركووك و ناوچە كێشەلەسەرەكان رووی لە كەمی كرد بەهۆی وەستانی پاڵنانی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركووك.

لای خۆیەوە وەزارەتی نەوتی عێراق رای گەیاند كە یلانیان هەبووە كە هەناردنی نەوت بۆ ئاستی ئاسایی بگەڕێتەوە. ئەوەش لەو كاتەی هەینی رابردوو نەوتی هەرێمی كوردستان بە تێكڕای رۆژانەی 216 بەرمیل نەوتی خاو هەناردە كرا، بە بەراورد بە 600 هەزار بەرمیلی رۆژانە ئەو كاتەی دۆخەكە ئاسایی بووە.

سەرچاوە: شەفەق نیوز




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل