پارەی چاودێرانی سندووقەكانی دەنگدان دابەش دەكرێت

:: PM:11:03:22/10/2017 ‌

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات، لەم هەفتەیەدا پارەی چاودێرانی سندوقەكانی دەنگدان دابەش دەكرێت.

سەردەشت مەلا حەسەن بەڕێوەبەری دارایی لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێم، بۆ "وشە" گوتی، كۆمسیۆن بەو شێوەیە ئامادەكاری كردبوو كە لە سەرەتادا پارەی چاودێرانی پڕۆسەی ریفراندۆم لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دابەش بكرێت، دواتر پڕۆسەكە لە پارێزگاكانی هەرێم  بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی دروستبوونی ئەم بارودۆخەوە نەتوانرا ئەو پارەیە دابەش بكرێت.

زیاتر گوتی، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەت دەكەینەوە كە باس لە كەمكردنەوەی پارەی چاودێرانی سەر سندوقەكانی دەنگدان دەكەن، بۆهەر چاودێرێكی سەر سندووق كە رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەسەر سندووق بووبێت، بۆ ناوچە دابراوەكان 180 هەزار دینارمان دیاری كردوە، بۆ ناوچەكانی تریش 120 هەزار دینارە و كەم  نەكراوەتەوە. 

رونی كردوە، ژمارەی چاودێران زۆرە، بۆیە پارەكە لە ڕێگەی لیژنە تایبەتەكانی كۆمسیۆنەوە دابەش دەكرێت، یاخود لە ڕێگەی بانكەكانەوە، بەشێوەیەك لەهەر شارە و چەند بانكێك دیاری بكرێت و لەوێوە دابەش بكرێت، هەر لەم مانگەشدا دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

رۆژی 25/9 پرۆسەی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و تەواوی ناوچە دابرێنراوەكان ئەنجام درا و تیایدا زۆرینەی دەنگدەران بە "بەڵێ" دەنگیان بە سەربەخۆیی لە عێراق.

هەڵەبجە/ سەلام هانەدنی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل