به‌هۆی دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه، دوو به‌رپرسی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گیراون و دۆسییه‌كه‌یان براوه‌ته دادگه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه" ڕای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌م، له‌سه‌ر دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵی، به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی هه‌ولێر به بڕیارێكی یاسایی گیرا.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرای كرد كه له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، به هه‌مان شێوه بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر گیرا.
دۆسییه‌ی هه‌ردوو تۆمه‌تبار به گه‌نده‌ڵی له به‌رده‌م داواكاری گشتیدایه و به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕی دادگه سزاكانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ و له داهاتوودا ورده‌كاریی گه‌نده‌ڵییه‌كانیان ئاشكرا ده‌كرێ. سه‌رچاوه‌كه وای گوت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشة" ئه‌و دوو به‌رێوه‌به‌ره گشتییه ماوه‌یه‌كه له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌سته‌ى ده‌سپاكیدان و ئێستا لە بەندیخانەی محەتەی هەولێرن.
د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان زانیارییه‌كانى "وشه"ى پشتڕاستكرده‌وه و ڕاى گه‌یاند، دوو به‌رێوه‌به‌ره‌كه گیراون به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى.
ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان له‌ماوه‌ى ڕابردوو ژماره‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌رى بانكى به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى گرت و چه‌ند به‌رێوه‌به‌رێكیشى دایه دادگا.