مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

:: PM:08:39:14/11/2017 ‌
دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و بە پێی خشتەی دابەشكردنی مووچە بێت كە لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كراوەتەوە، سبەی مووچەی سەرۆكایەتییەكان و وەزارەتی داد و ئەنجوومەنی دادوەری دابەش دەكرێت.

بە پێی خشتەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بێت، سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.

- وەزارەتی داد.

- ئەنجوومەنی دادوەری.

- سەرۆكایەتیی هەرێم.

- سەرۆكایەتیی پەرلەمان.

- سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران.

بە پێی ئەو خشتەیە بێت سبەی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران دێت.

هاوكات د.ئاراس خۆشناو مامۆستای كۆلیژی كارگێری و ئابووری بە "وشە"ی ڕاگەیاندبوو كە دوا بەدوای كۆتاهاتنی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ دابەش دەكرێت.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم