داری میتك یه‌كێكه له میوه به‌رهه‌مداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به گشتی و پارێزگای دهۆك به تایبه‌تی كه ساڵانه گوندنشینان له رێی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌وه داهات بۆ خۆیان په‌یدا ده‌كه‌ن. ئه‌مساڵ به‌رهه‌می میتك زیادی كردووه، به‌ڵام نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه و كیلۆی له نێوان دوو بۆ پێنج هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت.
تاریق سلێمان هاووڵاتییه‌كی ده‌ڤه‌ری زێباری سه‌ر به شارۆكه‌ی ئاكرێیه به "وشه"ی گوت، به‌رهه‌می میتكی ئه‌مساڵ له رووی رێژه‌یییه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو زیادی كردووه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا نرخه‌كه‌ی زۆر دابه‌زیوه و كڕین و فرۆشتنیشی به كه‌می پێ ده‌كرێت.
داری میتك، یه‌كێكه له داره كورته‌باڵا و به‌رهه‌مداره‌كانی كوردستان و له سنووری شارۆكه‌كانی ئاكرێ و ئامێدی زۆرترین رێژه به شێوه‌ی سروشتی و چێنراو لێیه. داره‌كه كه به درێژایی ساڵ سه‌وزه، ئه‌گه‌ر كوزاخه بكرێت، به‌رهه‌می زۆرتر ده‌بێ و دار هه‌یه 10 كیلۆ به‌رهه‌می هه‌یه. داره‌كه چیایییه و ته‌نیا له ناوچه به‌رز و سه‌خته‌كاندا بوونی هه‌یه.
گه‌ڵا و قه‌دی داری میتك له كۆندا له‌ناو توێژه‌كانی ئامێدی و ئاكرێ بۆ چه‌ندان كاری كولتووری و فولكلۆری و مه‌به‌سته ته‌ندروستییه‌كان به‌كار هێنراوه و تا ئێسته‌یش به‌كار ده‌هێنرێت.
عه‌بدولقه‌هار شێخ نووری ساڵانێكه وه‌ك ده‌رمانی كورده‌واری به‌كاری ده‌هێنێت و چه‌ندان زانیاریی له‌سه‌ر هه‌یه، به "وشه"ی گوت، داری میتك پێش ئه‌وه‌ی كه سوودی ته‌ندروستی هه‌بێت، هاوكات دارێكی كولتووری و فولكلۆرییه و له ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتییانی گونددا بۆ چه‌ندان مه‌به‌ستی جوراوجۆ به‌كار هێنراوه.
ئامێدی، نه‌وزاد هلۆری: