پارەی چاودێرانی سندووقی ریفراندۆم دابەش دەكرێت

:: PM:08:24:15/11/2017 ‌
فەرمانگەی گشتیی پارێزگای هەڵەبجەی سەر بە فەرمانگەی گشتیی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان، ئاگەدارییەك ئاراستەی ئەو كەسانە دەكات كە بە شێوەی گرێبەست ڕۆژی دەنگدان كاریان كردووە، بەیانی سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی پاداشتەكانیان.

ئەمڕۆ چوارشەم 15ـی تشرینی دووەم، لە ئاگەدارییەكی فەرمانگەی كۆمسیۆنی هەڵەبجە هاتووە، بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەستی ڕۆژی پڕۆسەی ڕیفراندۆم لە سنووری پاریزگای هەڵــەبجە كە بەشداربوون لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی ڕیفراندۆمدا، سبەی رۆژی پێـنجشەم 16/11/2017 سەعات هەشتی سەرلە بەیانی بە پێی ئەو خشتەیەی بلاومان كردووەتەوە بۆ وەرگرتنی بڕی پارەی دیاریكراو لە فەرمانگەی گشتیی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان سەردانی فەرمانگەی گشتی پارێزگای هەڵەبجە.

لە بەشێكی هەواڵەكەدا هاتووە، هەر فەرمانبەرێكی گرێبەست پێویستە كۆپییەكی رەنگاوڕەنگی باری شارستانی پێ بێت، هەروەها بە پێی ئەو خشتەی هەیە, كات و شوێنی دابەشكردن دیاری كراوە.

لە ڕۆژی 25ـی ئەیلوول ڕیفراندۆم لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان ئەنجام درا تیایدا لە %92 زیاتر دەنگییان بە بەڵێ‌ بۆ سەربەخۆیی كوردستان دا و داوای جیابوونەوەیان لە عێراق كرد.





وشە - رامیار جەواد