له ده‌ڤه‌رى بارزان /142 كم رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر/, وه‌ستایه‌ك سۆپایه‌كى داری دروست کرد كه دوو ئه‌وه‌نده‌ى سۆپاكانى پێش خۆی گه‌رما ده‌دات، به‌ڵام نرخێکی بۆ داناوە کە بۆ دۆخی ئابووری ئێستە زۆرە.
سادق ئاستەیی کە وەستایەکی لێهاتووە لە دەڤەری بارزان، سۆپایەکی جیاوازی درووست کرد کە زیاتر بۆ خانووی كۆنكرێت گونجاوە، چونکە به‌گوته‌ی خۆی "دوو ئەوەندەی سۆپا ئاساییەکانی تر گەرمی دەبەخشێت و قەبارەیشی گەورە و درێژە".
له بهرهسكردنهوهیهكی په‌یامنێری "وشه" ده‌ركه‌وت، ئەم سۆپایە لە بەشی خوارەوەی داری تێ دەکرێت، لە بەشی سەرەوەیشی فلتەرێک هەیە دووکەڵ و ئاگرەکە فلتەر دەکات، بۆ ئەوەی ئاگرەکە نەچێتە دەرەوە و لەو شوێنە بمێنێتەوە، هەر ئەمە وای کردووە گەرمی سۆپاکە ئەوەندە زۆر ببێت، لە بنی سۆپاكهیش شوێنی پاشماوە درووست کراوە.
وەستا سادق لە بارەی نرخی ئەم بەرهەمەیەوە، بە"وشە"ی ڕاگەیاند "نرخی ئەم سۆپایە 200 بۆ 250 هەزار دینارە، لەگەڵ ئەوەی نرخەکەی زۆرە، بەڵام داواکارییەکی زۆری لەسەرە، بەتایبەت لەلایەن ئەو کەسانەی خانووەکانیان كۆنكرێته، بە باشترین گەرمکەرەوەی دادەنێن".
وه‌ستا سادق ئێسته له گوندى ئاسته‌ى سه‌ربه شاره‌دێی بلێ نیشته‌جێیه، له ساڵى 1986ـه‌وه تا ئێسته كارى دروستکردنى سۆپا، تانكه‌ر، داس و كه‌ره‌سته‌ی تر ده‌كات و به‌هۆیه‌وه بژێوى خێزان و منداڵه‌كانی دابین ده‌كات.
له كوردستان به‌هۆی دروستكردنی خانوو به بلۆك و چیمه‌نتۆ و پشت نه‌به‌ستن له لایه‌نی گه‌رمی و ساردی، زۆرینه‌ی خه‌ڵك له وه‌رزی زستاندا ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست سه‌رماوه، به تایبه‌ت كه نه كاره‌با و نه نه‌وت وه‌ك پێویست ده‌ست هاووڵاتییان ناكه‌ون. بۆیه جۆره‌ها بیرۆكه و رێگه‌ی نوێ بۆ دروستكردنی گه‌رمكه‌ره‌وه سه‌رهه‌ڵ ده‌دات و ده‌یان جۆری ئامێری كاره‌بایی و نه‌وتیی و داریی دروست كراون.
بارزان/نه‌وزاد هلۆرى