ماوەی
دوو ساڵە لە سنووری پارێزگای دهۆك خەڵک رووی لە چاندنی شەبەلووت کردووە کە جۆرێکە
لە بەڕوو و بە پێچەوانەی بەڕووی ئاسایی کە خۆڕسکە، ئەمەیان نەمامی هەیە و دەتوانی
بیچێنیت و سوود لە بەرهەمەکەی وەربگریت. فرۆشیارێكی ئەو دارە رای گەیاند زیاتر لە 15
هەزار داری شەبەلووت لە سنووری پارێزگای دهۆك چێنراون و خاكی دهۆك لەبارە بۆ
چاندنی ئەو جۆرە دارە.
بێوار
محەمەد دانیشتووی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك بە"وشە"ی، راگەیاند،
ژمارەیەك داری شەبەلووتی لەنێو رەزی خۆی بۆ تاقیکردنەوە چاندووە و ئەگەر سەركەوتوو
بوو, ئەوا زیاتر دەچێنێت.
بەگوتەی
ئەم جووتیارە داری شەبەلووت دەبێت لە شوێنە ساردەكان بچێنرێت و ئامێدی یەكێكە لە
ناوچە ساردەكانی هەرێمی كوردستان، داری شەبەلووت دارێكی توركییە، ئێستە لە
بازاڕەكان كیلۆی بەرهەمی داری شەبەلووت بە سەرووی چوار هەزار دینارە.
باوكی
عەلی خاوەنی گوڵخانەی جوان بۆ فرۆشتنی هەموو جۆریک نەمام لە سەنتەری شاری دهۆك بە
"وشە"ی راگەیاند، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە سنووری پارێزگای دهۆك نزیكەی
15 هەزار داری شەبەلووت لە شوێنە جیاوازەكان چێنراون و بەشێكی زوری ئەو دارانە گەشەیان
کردووە و چاوەرێ دەكرێت كە سەركەوتنێكی گەورە بەدەست بهێنڕێت.
ئەو گوتی,
"سنووری شارۆكەكانی ئامێدی و زاخۆ و بەشێك لە شارۆكەی ئاكرێ خاكێكی بە پیتی
هەیە و لە دەوروبەری بەنداوی دهۆك ژمارەیەكی زۆری داری شەبەلوت چێنراوە "
داری
شەبەلووت لە توركیا و هەندێ لە وڵاتانی ئەورووپاوە دەهێنرێتە كوردستان
و كاتێك دەچێنرێت ئەوا پێویستی بە بارانێكی زۆرە بۆ ئەوەی بەرهەمی هەبێت. ئەگەر داری شەبەلووت بە شێوەیەكی زانستی بچێنرێت
و چاودێری بكرێت ئەوا دوای چوار ساڵ بەرهەمی دەبێت و تا نزیكەی 50 ساڵ تەمەنی هەیە
و هەر دارێكی شەبەلووتی گەورەی 10 ساڵی بۆ سەرەوە تا نزیكەی 40 كیلۆگرام بەرهەمی
هەیە. باوكی عەلی وای گۆت.
ئەوهیشی
راگەیاند، لە بازاڕەكاندا نرخی نەمامەکە بەندە بە گەورەییهكهی، بەڵام بەشێوەیەكی
گشتی لە نێوان پێنج بو 10 هەزار دینار دەفرۆشرێت. باوکی عەلی چاوەڕێی داری شەبەلووتی
نوێ دەكات كە بڕیارە لە توركیاوە بگاتە دهۆك.
شەبەلووت
ههر بهڕوویه بهڵام وهكو بهڕووی سروشتی نییه، بهڵكو ئەمەیان دهچێنرێت. ئهم
جۆره بهڕوویە هاوشێوەی بەڕووی تر به خاوی دهخورێت.
دهۆك/نەوزاد
هلۆری