پارەی هاندانی پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەیەكی هەولێر دابەش دەكرێت

:: PM:07:53:16/11/2017 ‌
نەخۆشخانەی فریاكەوتنی خۆرئاوای شاری هەولێر ئاگەدارییەك ئاراستەی پزیشكان و فەرمانبەرانی سەر بە نەخۆشخانەكان دەكاتەوە كە ڕۆژی شەموو و یەكشەمی داهاتوو بڕە پارەی هاندان دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 16ـی تشرینی دووەم، لە ڕاگەیەندراوێكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی خۆرئاوای شاری هەولێردا هاتووە، ئاگەداری پزیشك و فەرمانبەرانی سەر بە نەخۆشخانەكەمان دەكەینەوە كە بڕی پارەی هاندان هاتووە.

لە بەشێكی ئاگەدارییەكەدا هاتووە، سەرجەم پزیشك و كارمەندانی سەر بە میلاكی نەخۆشخانەكەمان ئاگەدار بن كە ڕۆژی شەموو و یەكشەم  رێكەوتی 18 و 19ی ئەممانگە، ئامادەبن لە نەخۆشخانەكە بۆ وەرگرتنی بڕە پارەی هاندان لە دوای ئەم دوو ڕۆژە پارەكە دەگەڕێندرێتەوە فەرمانگە، تكایە ئاگەدار بن.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ناوەڕاستی ئەمساڵ بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕە پارەی هاندانی پزیشكان و كامەرندانی تەندروستی لە كوردستان بە بڕێكی جیاواز.




وشە - رامیار جەواد