سبەی مووچەی ئەم توێژە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی ڕاگەیاند.

بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە، ڕۆژای چوارشەم /سبەی/ و ڕۆژی  پێنجشەم 6 و7 /12/2017، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی ئەو مووچەی خانەنشینان لە كاتێكدایەكە تا ئێستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی زیاتر لە 18 مانگی خانەنشینان قەرزارە.

لە دوایین لێدوانیدا كە چەند هەفتەیەك لەمەوبەر بوو، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دابەشكردنی مووچە ڕای گەیاند، حكوومەت لە توانایدا هەیە مووچەی مانگێكی تریش دابین بكات و هەركات نەمانتوانی مووچە بدەین، ئەوە ڕای دەگەیەنین كە ناتوانین.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم


PM:08:05:05/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 15019 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌