سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای لامبۆرگینی خاوه‌ن چه‌ندان ئۆتۆمبێلی ناوازه و گرانبه‌هایه، له‌و ماوه‌ی پێشوودا هه‌ستا به دروستكردنی مۆبایلێكی سه‌رنجڕاكێش و گرانبه‌ها.
كۆمپانیای لامبۆرگینی مۆبایلی زیره‌كی گرانبه‌های به ناوی "ئه‌لفا وه‌ن"ی داهێنا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جۆری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بگونجێت كه بڕیاره به دوو هه‌زار و 450 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بیفرۆشێت، كه ئه‌مه نرخێكی زۆره بۆ مۆبایلێك، به‌ڵام سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و نرخه زۆره‌ش هه‌ر كڕیاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله گرانبه‌هاكه، ئه‌وانه‌یه كه له به‌رگێكی ئیتاڵی ره‌ش پێك دێت كه به ده‌ست دروست كراوه، چوارچێوه‌كه‌شی له ماده‌یه‌كی "تیتانیۆم" ی به‌هێز پێكهاتووه كه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی لامبۆرگینی به‌كار دێت.