عه‌لاوى قه‌رزى عێراق ئاشكرا ده‌كات

:: PM:02:51:14/12/2017 ‌

ئه‌یاد عه‌لاوى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئاشكراى ده‌كات، قه‌رزى عێراق نزیكه‌ى 133 ملیار دۆلاره‌.

ئه‌مڕۆ له‌ میانه‌ى كۆڕێكدا كه‌ له‌ شارى نه‌جه‌ف ئه‌نجام درابوو، ئه‌یاد عه‌لى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئاشكراى كرد، قه‌رزى عێراق ده‌گاته‌ 133 ملیار دۆلار". ئه‌م زانیارییانه‌ى عه‌لاوى له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشبینانه‌ یه‌ك ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ قه‌رزى عێراق كرابوو.

  سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى له‌ مانگى ئابدا هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر قه‌رزى عێراق بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بوو: له‌ ساڵى 2013دا 73 ملیار دۆلار بوو، له‌ ساڵى 2014دا 75 ملیار دۆلار بوو، له‌ ساڵى 2015دا 98 ملیار دۆلار بوو، له‌ ساڵى 2016دا 114 ملیار دۆلار بوو، له‌ ساڵى 2017 ده‌گاته‌ 122 ملیار و له‌ ساڵى 2018 ده‌گات به‌ 133 ملیار دینار. 

 وه‌ك تێبینى ده‌كرێت ساڵ له‌ دواى ساڵ قه‌رزى عێراق زیادى كردووه‌، هه‌روه‌ها سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى پێشبینیشى كردووه‌ تا ساڵى 2022 ئه‌و قه‌رزه‌ى عێراق به‌رز بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / موازین بریس 


وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل