لە 2017 بەدوای چی گەڕاون لە گووگڵدا

:: PM:01:52:15/12/2017 ‌

كۆمپانیای گووگڵ لیستێكی بەناوی زیاترین ئەو كەسایەتییانە بڵاو كردەوە كە بەكارهێنەرانی ئەو بگەڕە لە ماوەی 2017 بەدوایدا گەڕاون و گرنگیان پێی داوە، كە لە لیستەكەدا ناوی چەند كەسێك هەن پێوەندییان بە ئابڕووچوونی سێكسییەوە هەیە. 

وەك لە لیستەكەدا هاتووە، مات لاوەر بێژەری تۆڕی "ئێن بی سی"، هەیە كە بەهۆی تۆمەتباركردنی بە ئەنجامدانی كاری بەدڕەوشتی لەگەڵ كچەهاوڕێیەكی كە ناوی نەهێناوە و لەسەر ئەو كارە دوور خراوەتەوە، لە سەرووی لیستەكەوە دێت. 

میگان ماركڵ خانمە ئەكتەری ئەمەریكایی و ئەستێرەی زنجیرەی "سویتس"، لە پلەی دووەم دێت، ئەوەش دوای دووپاتبوونەوەی دەزگیرانییەكەی لەگەڵ شازادە هاری، لەو كاتەی هارفی وینشتاین بەرهەمهێن كە وتوێژی هۆلیوودی لەدژی هەراسانكردنی سێكسی دەست پێ كرد، لە پلەی سێیەم دێت.  

هەریەك لە میلۆ یانۆبۆلوس نووسەری راستڕەوی توندڕۆ و مایكڵ فاڵین راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا ناویان لە لیستەكە بوو، لە پلەی حەوتەم میلانیا ترەمپ هاوسەری دۆناڵد تڕەمپی سەرۆكی ئەمەریكا دێت و دوای ئەو كاسی گریفن خانمە ئەكتەر لە پلەی هەشتەم دێت و دوای ئەویش گال گادۆتی خانمە ئەكتەری بەڕەگەز ئیسرائیلی لە پلەی دەیەم دێت. 

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش، زنجیرەی تەلەڤزیۆنی "شەباب ئەلبۆمب"ی سعوودی لە سەرووی لیستەكەیە لەپاڵ زنجیرەكانی "سلساڵ ئەلدەم" و "غەرابیب ئەلسوود" و پڕۆگرامی كۆمیدی "رامز تەحت ئەلئەرز" و زنجیرەی "ئستوڕە"، ئەوان زیاترین بەدواگەڕانیان هەبووە.

هەرچی كەسایەتییە بەناوبانگەكانیشە، وەفا گەیلانی خانمە بێژەرەری میسری و روئا سەبان خانە بێژەری ئیماراتی دیارترینیان بوون.  

سەرچاوە: موستەقیلە



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل