وەزیری دارایی رووسیا بە تۆمەتی گەندەڵی گیرا

:: PM:03:45:15/11/2016 ‌

وەزیری دارایی رووسیا بە تاوانی بەرتیلخۆری گیرا، ئەو وەزیرە بە وەرگرتنی دوو ملیۆن دۆلار تەندەرێکی نەوتی بە بەهای پێنج ملیار دۆلار پەسند کردووە.

دەستەی دەستپاکی رووسیا ئەمڕۆ سێشەم، 15ی تشرینی دووەم/نۆڤەمبەر رای گەیاند، وەزیری دارایی رووسیا بە تاوانی وەرگرتنی بەرتیل بە بەهای دوو ملیۆن دۆلار گیرا، کەیسێکی تایبەت بەو گەندەڵییە لە دادگەی رووسیا کراوەتەوە بۆ ئەوەی بە شێوەی فەرمی و یاسایی لیکۆڵینەوە بکرێت.

بەپێی راگەیەندراوی دەستەی دەستپاکی رووسیا، ئالیکسی ئۆلیوکایڤ، وەزیری دارایی لە راپۆرتێکدا زەمینەی بۆ کڕینەوەی 50%ی پشکی کۆمپانیای "باشنەفت" خۆس کردووە و کۆمپانیای رووسنەفت توانیویەتی لە مانگی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ئەو پشکانە بکڕێتەوە.

زیاتر روون کراوەتەوە، بەهای ئەو مامەڵەیە 330 ملیار روبڵی رووسی "پێنج ملیار دۆلار" بووە و لە پێناو ئەو کارئاسانییەدا وەزیری دارایی بڕی دوو ملیۆن دۆلاری وەک بەرتیل وەرگرتووە.

لیژنەی بەدواداچوون بۆ کەیسی وەزیری دارایی راستەوخۆ لەژێر چاودێری ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا بەدواداچوون دەکات و راپۆرتەکان راستەوخۆ دەنێردرێنەوە ژێردەستی سەرۆک کۆمار.

ئەلێکسی ئولیوکایڤی تەمەن "60" ساڵان، پێشتر کۆمەڵێک پۆستی سیاسیی کردنگی لە رووسیا پێ ئەسپێردراوە و ساڵی 1993 جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا بووە و دواتر جێگری پا|شان بووە بە وەزیری دارایی و وەزیری ئابوری و پەرەپێدانی رووسیا و دواجار پۆستی وەزیری ئابووری لە ساڵی 2013 پێ ئەسپێردراوە.

سەرچاوە/دویچەوێلە – دەنگی رووسیا


وشە - هیدایه‌ت جان