سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

:: PM:07:52:20/12/2017 ‌
سبەی پێنجشەم 21ی كانوونی یەكەم، مووچەی چەند شوێنێك دابەش دەكرێت و سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی دەكاتەوە، كە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێ‌.

بەپێی ئەو خشتەی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە ڕاگەیەنراوە، سبەی پێنجشەم 21ی كانوونی یەكەم، مووچەی مانگی نۆی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.

- فەرماندەی  پێشمەرگەی زێرەڤانی.
- فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن.
- ئەنجوومەنی ئاسایش.
- دەزگەی گشتیی ئاسایش.

هەرچەندە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، كە دابەشكردنی مووچە بەهۆی پشێوییەكانی سنووری سلێمانی ڕاگیراوە، بەڵام سەرچاوەیەكی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، دابەشكردنی مووچە بەردەوامی هەیە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە ڕاوەستانی دابەشكردنی مووچە دەكەن لە ڕاستییەوە دوورە.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم