خه‌ریكه‌ داخوازی نه‌وتی ئێران له‌ ئه‌ورووپا ده‌بێته‌ یه‌كه‌م


ئێران له‌ ناردنی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه‌، ڕكابه‌ری هه‌موو وڵاتانی به‌رهه‌مهێن ده‌كات، ئێسته‌ش كه‌ یه‌كه‌م وڵاتی ناردنی نه‌وته‌ بۆ فه‌ڕه‌نسا، چووه‌ته‌ ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌ی داخوازی نه‌وت له‌ ئه‌ورووپا.

دامه‌زراوه‌ی "ئارگسۆس میدیا بۆ ڕاگه‌یاندن" له‌ بریتانیا، له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ناردنی نه‌وتی ئێران بۆ فه‌ڕه‌نسا، پێشی سعوودیه‌ و عێراقی داوه‌ته‌وه‌ و له‌ مانگی ڕابردوو، ڕۆژانه‌ 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی بۆ ڕه‌وانه‌ ده‌كات، به‌مه‌ش پێشی نێجیریا، ڕووسیا و كازخستانیشی داوه‌ته‌وه‌.

ئێران وێڕای بڕیاره‌كانی ڕێكخراوی ئۆپیك به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت،  له‌ دوای هه‌ڵگرتنی سزا ئابوورییه‌كانی له‌سه‌ری بووه‌، ڕۆژانه‌ 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی زیاد كرد و گه‌یاندییه‌ سێ ملیۆن و 680 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا كه‌ به‌شێكی زۆری له‌ بازاڕه‌كانی ئه‌ورووپا ده‌فرۆشرێ.

فه‌ڕه‌نسا به‌ ته‌واوی ویستی خۆی به‌ نه‌وت، له‌ عێراق وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌ و ئێسته‌ له‌ ئێرانی وه‌رده‌گرێ، مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2015، به‌غدا ڕۆژی 110 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی بۆ ئێران ده‌نارد، هه‌مان مانگی ئه‌مساڵ (تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016) فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی ته‌نیا هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ عێراق وه‌رده‌گرێ.

سه‌رچاوه‌: ئیلاف


وشە - كوردۆ شابان


PM:07:23:16/11/2016




ئه‌م بابه‌ته 779 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌