حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، بڕى 700 هه‌زار یۆرۆ وه‌ك هاوكاری بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كات.
كونسوڵخانه‌ى وڵاتى ئه‌ڵمانیا له شارى هه‌ولێر ئاشكراى ده‌كات بۆ هاوكاریكردنى ئاواره‌كان بڕه پاره‌یه‌كیان داوه‌ته هه‌رێمى كوردستان بۆ یارمه‌تى دانى ئاواره‌كان كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 700 هه‌زار یۆرۆ.
ئاشكراشیان كردووه، ئه‌م بڕه هاوكارییه، ته‌نیا یه‌ك جار نییه، به‌ڵكوو چه‌ند جارێكى تر دووباره بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ڕه‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان له‌سه‌ری دراوه.
به‌شێك له وڵاتانی رۆژئاوا، به‌هۆى خراپى بارى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان و زۆرى ژماره‌ى ئاواره‌كان، به چه‌ند گوژمێك پاره‌یان داوه‌ته هه‌رێمى كوردستان،ه‌به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، ئه‌و پارانه به‌شی ڕێژه‌ی ئه‌و ئاوارانه ناكات كه ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌هۆی كرده‌وه‌گه‌لی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، دوو ملیۆنیش تێپه‌ڕێنێت.