ئه‌ندامێكى ده‌وڵه‌تى یاسا رای ده‌گه‌یه‌نێ، "ئه‌مڕۆ ئه‌و پارێزگایانه‌ى داواى پترۆدۆلار ده‌كه‌ن واز له داواكه‌یان ده‌هێنن" ده‌ڵێ "ته‌نیا كورد ماوه ئه‌ویش سازش له‌سه‌ر %17 ناكات".
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر په‌رله‌مانتارى عێراق له لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌باره‌ى دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى بودجه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێ، "دوێنێ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان گشتاندنێكیان كردووه كه هیچ ئه‌ندامێكیان له دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان ئاماده نابن، كه بڕیاره خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاساى بودجه بكرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا به دوورى ده‌زانێت ئاماده‌بوونى په‌رله‌مانتاران رێژه‌ى یاسایى ته‌واو بكات و ده‌ڵێ، "مكوڕبوونێكى كوردی هه‌یه له‌سه‌ر رێژه‌ى %17 ى تایبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان".
وه‌ك له رۆژانى پێشتر ده‌رده‌كه‌وت هه‌ندێك له شاره‌كانى باشوورى عێراقیش تێبینییان له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى بودجه و هه‌بوو داواى پترۆدۆلاریان ده‌كرد، كه‌چى جاسم جه‌عفه‌ر رای ده‌گه‌یه‌نێ له‌وانه‌یه ئه‌وان ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و داوایه ببن".
ئێواره‌ى دوێنێ سێشه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له به‌غدا له‌سه‌ر بودجه ساز كرد و دووپاتى داواكانى كوردیان كرده‌وه.