نرخی نەوت بەرزترە لەو پێشبینییانەی بۆی كرابوو

:: PM:01:11:17/01/2018 ‌

بانكێكی ئەمەریكی دەڵێت گەشەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا، لە سەرووی ئەو پێشبینییانەیە كە لە لایەن كۆمپانیاكان و شرۆڤەكاران بۆ نرخی نەوت دەخرێتە روو.

بانكی ئەمەریكیی گۆلدمەن ساكس بڵاوی كردەوە گەشەی داخوازی نەوت، جێبەجێكردنی رێككەوتنی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگەكانی داهاتوو دەبێتە هۆی ئەوەی نرخی نەوت لە مانگەكانی داهاتوودا گەشەی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت.

ئەو بانكە پێشبینی كردووە لە ساڵی ٢٠١٨دا تێكڕای نرخی نەوتی برێنت ٦٢ دۆلار بێت و ئەم پێشبینییەش لە كاتێكدا خراوەتەڕوو كە نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا تا ٧٠ دۆلار بەرز بووەوە و ئێستەش بە نزیكەی ٦٩ دۆلار دەفرۆشرێت. 

گۆلدمەن باسی لەوەش كردووە كە وڵاتانی ئۆپێك كە لە ساڵی ٢٠١٦ رێككەوتنی دابەزاندنی بەرهەمهێنانی نەوتیان واژوو كرد، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دوو جار درێژیان كردەوە، هۆكار بووە لەوەی نرخی نەوت بەرز ببێتەوە.

هەر بەگوتەی ئەو بانكە بەو نرخەی ئێستە لە زۆر ناوچە، ئیتر خەرجییەكانی بەرهەمهێنانی نەوت لە خوارووی خەرجییەكانییەتی و بەمەش وەبەرهێنان لە بەرهەمهێنانی نەوت گەشە دەكات.

سەرچاوە/مێهرنیوز




وشە - سلێمان تاشان