رووسیا ئاماده‌یى خۆى نیشان ده‌دات له بووژانه‌وه و دووباره بونیادنانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابووریى ئه‌م وڵاته به‌شدار بێت.
سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا له میانه‌ى دیدارێكى له‌گه‌ڵ یان كۆبیشى نێردراوى تایبه‌تى ئه‌میندارى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌ى نیشان دا له هاوكاریكردنى ئابووریى عێراق و دووباره بونیادنانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى ئه‌م وڵاته كه به‌هۆى رێكخراوى تیرۆریستى داعش زیانێكى زۆرى به‌ركه‌وتووه.
به پێى به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه رووسیا، لاڤرۆڤ دووپاتى كردووه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ى هاوكاریى عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى كێشه ناوخۆیییه‌كانى خۆى له‌سه‌ر ئاستێكى نیشتمانى چاره‌سه‌ر بكات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، لاڤرۆڤ و یان كۆفیچ تاوتوێى پرسه ئابوورییه‌كانى پێوه‌ست به عێراقیان كردووه.
پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زیرى پلادانانى عێراق له راپۆرتێكى تایبه‌تى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان راگه‌یانرا كه زیانى داعش به 47 ملیۆن دۆلار مه‌زنده ده‌كرێت كه ئه‌وكات ده‌یكرد 55 ترلیۆن دینارى عێراقى، بۆیه دواى نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى داعش له عێراق، ئه‌م وڵاته چاوه‌ڕوانى هاوكاری له وڵاتانى دنیا ده‌كات، جیا له ئه‌مه‌ریكا و رووسیا، چه‌ندان وڵاتى تر ئاماده‌یییان بۆ هاوكاریكردنى عێراق نیشان داوه.