بە بەهای 155 ملیۆن دۆلار هاوكاری مرۆیی بەخشینی گومرگی بۆ كراوە

:: PM:06:36:18/01/2018 ‌

ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەكان لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات بۆ كاری مرۆیی لە ساڵی 2017 مۆڵەتی بەخشین لە دەروازەكان لە (1046) داواكارییەی بۆ لێخۆشبوونی باج بۆ گەیاندنی هاوكاری مرۆیی كراون، لە ژووری هاوكاری مرۆیی هاوبەش  111 هەزار و 614 تۆن  بە بەهای 155 ملیۆن دۆلار) هاوكاری مرۆیی مۆڵەتی بەخشینی لە باجی گومرگی بۆ كراوە و هاوردەی هەرێم كراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ـی كانوونی دووەم، ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەكان لە هەواڵێكی بڵاوی كردووەتەوە، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە كانوونی یەكەمی 2016 لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێم، ژووری هاوكاری مرۆیی هاوبەش (OSS) لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان، كۆمەڵێك خزمەتگوزاری بەبێ بەرامبەر دابین كردووە، وەك كارئاسانی و بەدواداچوونی خێرا بۆ لێخۆشبوون لە باجی گومرگ و هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ باشتر بەڕێوە چوونی ئەو بارانەی لە لایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دەهێننرێنە ناو هەرێمی كوردستان بۆ هاوكاری كردنی ئاوارەكان و ئەو خەڵكە زیان لێكەوتووەی لە ماڵەكانیان ماونەتەوە یاخود گەڕاونەتەوە نێو ماڵی خۆیان لە ناوچە ئازادكراوەكانی عێراق.

لە بەشێكی هەواڵەكەدا هاتووە، لە ساڵی 2017 دا هەزار و 46 داواكارییەی بۆ لێخۆشبوونی باج بۆ گەیاندنی هاوكاری مرۆیی كراون لە ژووری هاوكاری مرۆیی هاوبەش كە 111 هەزار و 614 تۆن بە بەهای 155 ملیۆن دۆلار هاوكاری مرۆیی مۆڵەتی بەخشینی لە باجی گومرگی بۆ كراوە و هاوردەی هەرێم كراوە لە دەروزارە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان (تا داخستنی فرۆكەخانەكان لە 29/9/2017).

ژووری هاوكاری مرۆیی هاوبەش، كە پێكهاتووە لە نوێنەرانی هەریەك لە وەزارەتەكانی ناوخۆ/ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان، دارایی و تەندروستی و فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوە، بە هاوكاری ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمە لە ڕووبەڕووبوونەوە و وەڵامدانەوەی قەیرانی مرۆیی لە هەرێمی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد