مه‌یلى گه‌ڕان به دواى جه‌ماوه‌رى زیاتر له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، وا ده‌كات هێزه‌كانى توركیا بچنه عه‌فرینه‌وه و دواتریش عه‌فرین ببێته گۆماوێكى درێژخایه‌ن بۆ ئه‌و هێزانه، به تایبه‌تیش ئه‌نكه‌ڕه به پله‌ى یه‌كه‌م گره‌و له‌سه‌ر هێرشى وشكانى ده‌كات بۆ ده‌ركردنى هێزه كوردییه‌كان له عه‌فرین و منبه‌ج، ئه‌مه‌ش ده‌رگه له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه كه ماوه‌كه‌ى نادیاره.
ئه‌مه له كاتێكدا دێت راپۆرته‌كان باس له ئامادییه‌كى چڕوپڕى هێزه كوردییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێرشى توركى، ئه‌و هێزه كوردییانه به به‌رچاوى هێزه‌كانى سه‌رۆكى سووریا چه‌ك و جبه‌خانه‌ى خۆیان به‌ره‌و عه‌فرین ده‌گوازنه‌وه.
به‌تێڕوانینى شاره‌زایانى سه‌ربازیى ده‌كرێت سوپاى توركیا له سه‌عاته سه‌ره‌تایییه‌كانى چوونه ناو سووریا پێشكه‌وتنى خێرا به‌ده‌ست بهێنێ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر گلۆپى سه‌وزى له‌لایه‌ن رووسیا بۆ داگیرسا له به‌كارهێنانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و چاودێرانه هۆشدارى ده‌ده‌ن سه‌ركه‌وتنى مه‌یدانى ماناى سه‌ركه‌وتنى راسته‌قینه نییه، چونكه هێزه‌كانى توركیا ناچار ده‌بم خۆیان له جه‌نگى ناونێوه‌دان بدۆزنه‌وه، كه له‌لایه‌ن گرووپه پارتیزانییه‌كانى به‌رانبه‌رى ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌و گرووپانه‌ى مه‌شقپێكراون و ئاماده‌یى به‌رزیان هه‌یه.
توركیا دوێنێ هه‌ینى مكوڕبوونى خۆى نیشان دا له ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى له دژى ئه‌و گرووپانه‌ى كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له عه‌فرین پاڵپشتییان ده‌كات، عه‌فرینیش بۆ كوردان به ده‌روازه‌یه‌ك داده‌نرێت له باكورى سووریا.
ئۆپۆزسیۆنى توركیا ئه‌ردۆغان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، سه‌ركێشى به ئاسایشى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات بۆ زیاتركردنى جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى به‌ر له واده‌ى هه‌ڵبژاردنى 2019، ئه‌وان پێیانوایه ئه‌ردۆغان پرسى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى گه‌وره ده‌كات و له پرسى كورد یارى به هه‌ست و سۆزى توركه‌كان ده‌كات، جا ئه‌مه‌ش به ئامانجكردنى په‌كه‌كه بێت له ناوخۆ یانیش توندكردنى بارودۆخه‌كه بێت له گه‌ڵ كوردانى عێراق و سووریا.
ئۆپۆزسیۆن پێیوایه گه‌ڕان به‌دواى جه‌ماوه‌رى زیاتر كه له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانى هاوسۆزى ئاڵاكه‌ى به‌رزكراوه‌ته‌وه، روویه‌كى تر‌ى عوسمانییه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌روه‌ریى ده‌وڵه‌تى عوسمانى بگێڕێته‌وه، هه‌ردوو رووه‌كه‌ش له پێناو دروستكردنى شكۆمه‌ندى خودى سه‌رۆكى توركیایه كه خه‌ون به‌وه ده‌بینێت ببێت به رێبه‌رێكى هاوشانى كه‌مال ئه‌تاتورك.
دوێنێ هه‌ینى تۆپهاوێژه‌كانى توركیا به چڕى بۆردمانى عه‌فرینیان كرد، ئه‌نكه‌ره ده‌ڵێ ئه‌مه سه‌ره‌تاى ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازییه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى كورده‌كاندایه.
ئه‌و بۆردمانه‌ى توركیا دواى چه‌ند رۆژێك له هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌ردۆغان دێت كه هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل له عه‌فرین له‌ناوده‌بات، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كى ئه‌ردۆغان بوو له به‌رانبه‌ر زیادبوونى ده‌سه‌ڵاتى كورده‌كان له هێڵێكى سنوورى باكورى سووریا.
نووره‌دین جانیكلى وه‌زیرى به‌رگریى توركیا ده‌ڵێ، "ئۆپراسیۆنه‌كه به كرده‌یى به بۆردمانكردنى سنووره‌كان ده‌ستى پێكردووه، به‌ڵام سنوورى نه‌به‌زاندووه، كاتێك ده‌ڵێم به كرده‌یى مه‌به‌سته‌م ئه‌وه نییه هه‌ڵه تێگه‌یشتن هه‌بێت، ئۆپراسیۆنه‌كه بێ به‌زاندنى سنوور ده‌ستى پێكردووه".
كرده‌ى راسته‌وخۆى سه‌ربازى له‌و ناوچانه‌ى كه به ده‌ست هێزه كوردییه‌كانه‌وه‌ن، گرژیى نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا زیاتر بووه، گه‌یشتووه‌ته خاڵێكى هه‌ستیار.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا داواى له توركیا كرد سه‌رنجى به‌لاى جه‌نگى داعشه‌وه بێت، هیچ كرده‌یه‌كى سه‌ربازى له عه‌فرین ئه‌نجام نه‌دات.
به‌رپرسێكى گه‌وره‌ش له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دوێنێ هه‌ینى گوتى، راپۆرته‌كان باس له بۆردمانى ناوچه‌ى عه‌فرین ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن توركیاوه، ئه‌مه‌ش سه‌قامگیرى ناوچه‌كه له‌ناو ده‌بات و ئه‌و كرده‌یه له پاراستنى ئاسایشى سنوورى توركیا به‌شدار نابێت.
هه‌ر ئه‌و به‌رپرسه به رۆژنامه‌نووسانى گوتووه، "پێمانوانییه ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى له خزمه‌تى سه‌قامگیریى ناوچه‌كه بێت، یان له خزمه‌تى سه‌قامگیریى سووریا و راستییه‌كه‌ى له خزمه‌تى نیگه‌رانییه‌كانى توركیاش نییه كه له به‌رانبه‌ر ئاسایشى سنووره‌كه‌ى هه‌یه‌تى".
یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵی، ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى توركیا و سوپاى ئازادى سووریا كه یه‌په‌گه به تیرۆریست ناویان ده‌بات و ده‌ڵێ، "له عه‌فرین له‌ناویان ده‌بات".
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى مه‌یدانى له ناو شارى عه‌فرین باس له ئاماده‌یى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ده‌كه‌ن بۆ جه‌نگێك كه ماوه‌كه‌ى كورت نییه، به‌هه‌موو ئه‌و چه‌كه پێشكه‌وتووه ئه‌مه‌ریكییانه‌ى هه‌یه‌تى له زرێپۆش و مووشه‌ك.
پێشبینى ده‌كرێت بۆ سوپاى توركیا جه‌نگه‌كه ئاسان نه‌بێت، به تێڕوانین بۆ جیۆگرافیاى شاخاوى شاره‌كه، جیا له‌وه‌ى چه‌كدارانى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات دانیشتووانى عه‌فرینن و له به‌رزونزمیى خاكه‌كه‌یان شاره‌زان.
رژێمى سووریا ده‌ڵێ، رێى به هێزه كوردییه‌كان داوه چه‌ك و جبه‌خانه‌ى ئه‌مه‌ریكى له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى فوڕاته‌وه به‌ره‌و عه‌فرین بگوازنه‌وه به رێى ئه‌و ناوچانه‌ى كه به‌ده‌ست رژێمه‌وه‌یه.
هه‌رچه‌نده وه‌زیرى به‌رگریى توركیا گوتى هێزه‌كانى توركیا به‌ره‌و عه‌فرین نه‌په‌ڕیونه‌ته‌وه، كه‌چى رۆژنامه‌كانى توركیا ده‌ڵێن 20 پاس چه‌كدارانى سوپاى ئازادی سووریایان دوێنێ به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه گواستووه‌ته‌وه كه له باكورى سووریا و رۆژهه‌ڵاتى عه‌فرین به‌ده‌ست توركیاوه‌یه.
رۆژنامه‌كان ده‌ڵێن چه‌كدارانى سوپاى ئازادى سووریا له نزیك شارۆكه‌ى ئه‌عزازن كه شه‌وى رابردوو نه‌خۆشخانه‌كه‌ى به‌ر بۆردمانكردنى هێزه كوردییه‌كان كه‌وتووه.
رامی عه‌بدوڕه‌حمان به‌رێوه‌به‌رى روانگه‌ى سووری بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له له‌نده‌ن ده‌ڵێ، "سه‌دان كه‌س له چه‌كدارانى هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ توركیا شوێنی خۆیان له نزیك عه‌فرین گرتووه، به‌ر له‌وه‌ى ئاسۆى جه‌نگه‌كه روون بێت".