بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی نافه‌رمی، به ناوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه بڵاو نه‌كرێته‌وه، ئه‌و وه‌زاره‌ته داوا له ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌كات، زانیارییه‌كان ته‌نیا له ئۆرگان و گوته‌بێژی فه‌رمیی خۆیانه‌وه وه‌ربگرن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" ناردووه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی خۆی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت هیچ لێدوانێك نه‌ده‌ن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، به پێى گشتاندنى ژماره 143ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له 15ى كانوونى دووه‌مى 2018 كه ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌ت كراوه، ئاگاداركراونه‌ته‌وه، هه‌ر لێدوانێك له‌سه‌ر كار و چالاكییه‌كانیان بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن پێویسته ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى بۆ وه‌ربگیرێت.
ئه‌و گشتاندنه‌ى وه‌زاره‌ت، دواى ئه‌وه دێت له چه‌ند ده‌زگایه‌كى راگه‌یاندن لێدوانى جۆراو جۆر بڵاو كراونه‌ته‌وه كه هیچ راستیه‌كیان تێدا نه‌بوه و له‌م قه‌یرانه دارایه‌دا مووچه‌خۆرانى زیاتر نا‌ئومێد كردووه.