سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

:: PM:07:51:30/01/2018 ‌
بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە وەزارەتەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سبەی مووچەی چەند وەزارەت و دەستەیەكی تر دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی بڵاو كردەوە و بەپێی خشتەكەیش سبەی مووچەی چەند وەزارەتێكی تر دابەش دەكرێت.

 لە خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هاتووە، رۆژی چوارشەم 31/1/2018 مووچەی ئەم وەزارەت و شوێنانە دابەش دەكرێت.

1- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی.
2- وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.
3- وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی.
4- دەرماڵەی كۆمەڵایەتی.
5- دیوانی چاودێری دارایی.
6- دەستەی مافی مرۆڤ.
7- دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
8- پاراستن و چاككردنی ژینگە.
9- دەستەی وەبەرهێنان.
10- دەستەی دەستپاكی.
11- كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی.

ئەو مووچەیەی ئێستە دابەش دەكرێت هی مانگی 10 ساڵی رابردووە كە بەهۆی دۆخی خراپی دارایی هەرێمی كوردستان و رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە بەشێكی زۆری بیرە نەوتەكانی هەرێمی كوردستان لە سنووری پارێزگای كەركووك كەوتنە دەستی حكوومەتی عێراقەوە، پێدانی مووچە دوا كەوت، جیا لە جێبەجێكردنی سیستەمی پاشەكەوتی مووچە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم