له چوارچێوه‌ى ئاماده‌كارى بۆ پێدانى زه‌وى به فه‌رمانبه‌رانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه ئێسته له‌ژێر وردبینیدایه، فۆڕمه‌كان و ناوه‌كان دراوه‌ته ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران تا ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بدرێ، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ڕه‌زامه‌ند بووه كه له‌و چوار چێوه‌ش دا زه‌وى بدرێته ڕۆژنامه نووسانى هه‌ولێر.
سمكۆ عبدالكریم سكرتێرى لقى هه‌ولێرى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى كه شادێكى سه‌ندیكا سه‌ردانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانیمان كرد و ئه‌وه‌مان بۆیان خسته ڕوو كه پێویسته له چوارچێوه‌ى دابه‌شكردنى زه‌وى بۆ فه‌رمانبه‌ران، زه‌وى به ڕۆژنامه‌نووسانیش بدرێت به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه خزمه‌ت و ئه‌زموونیان هه‌یه له كارى ڕۆژنامه‌نووسیدا، ئه‌وانیش ڕه‌زامه‌ندبوون به‌ڵام مه‌رجیان داناوه.
سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كان، سكرتێرى لقى هه‌ولێرى سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسان ڕوونی كرده‌وه: مه‌رجه‌كانى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى بریتین له وه‌ى كه پێویسته ڕۆژنامه‌نووس ئه‌ندامى كارا بێت له سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان و له هیچ وه‌زاره‌تێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش فه‌رمانبه‌ر نه‌بێ و پێشتر سوودمه‌ند نه‌بووبێ له هیچ هیچ دابه‌شكردنێكی حكوومه‌تدا.
سمكۆ عبدالكریم ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، فۆڕمێك بۆ ڕۆژنامه‌نووسان پڕ ده‌كه‌نه‌وه و دواتر ده‌یده‌نه وه‌زاره‌تى شاره‌وانى، به‌ڵام به پێویستى زانى كه هه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێك بیه‌وێ، ده‌بێ پابه‌ند بێت به پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م فۆڕمه، چونكه به‌بێ ناسنامه‌ی سه‌ندیكا و فۆڕمه‌كه، زه‌وی به‌ر ناكه‌وێت.
تێبینی ئه‌وه‌شی دا كه پێویسته ناسنامه‌ی سه‌ندیكا بۆ ساڵی 2017 نوێ كرابێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێدایه كه ڕۆژی نۆی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر، نەورۆز مەولوود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان كۆبووه‌وه و شانده‌كه پێشنیازیان بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كرد كه یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون یاخوود زه‌وی بۆ رۆژنامه‌نووسانی كوردستان دابین بكات. وه‌زیری شاره‌وانی و گەشتوگوزار، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا كه له رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانه‌وه ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات و هاوكاری پێویست له‌م بواره‌دا پێشكه‌ش بە رۆژنامه‌نووسان بكات.
هه‌ولێر/ هێمن ڕه‌فیق