پۆلیسى شارى زیقار ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، له باكورى شاره‌كه ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆگه‌یه‌ك گرتووه كه بۆ قاچاخبردنى نه‌وت به‌كار ده‌هێنرێت.
ئه‌مرۆِ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى شارى زیقار له باشوورى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌ك رای گه‌یاند، له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه له‌بوونى شوێنێكى گوماناوى ئاگادار كراونه‌ته‌وه، دواى به‌دواداچوونى پۆلیس ده‌ركه‌وتووه، شوێنكه بۆ پاڵاوتنى نه‌وت و به‌قاچاخبردنى به‌كار دێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى زیقار روونى كردووه‌ته‌وه كۆگه‌كه له شارۆكه‌ى "قلعه سكر"ى سه‌ر به پارێزگاى زیقار بووه. دواى ئه‌وه‌ى پۆلیس له زانیارییه‌كان دڵنیا ده‌بێته‌وه، به تیمێك هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر كۆگه‌كه كه ده‌ركه‌وتووه چه‌ندان كه‌لوپه‌لى پاڵاوتنى به‌رهه‌مه‌كانى نه‌وتى تێدا بووه، له‌گه‌ڵ 18 به‌رمیل نه‌وت، له‌گه‌ڵ تانكه‌رێك كه له به‌رده‌م كۆگه‌كه بووه.
پۆلیس ده‌ڵێ سه‌لمێنراوه، ئه‌و شوێنه نه‌وتى سپى تێدا ئاماده كراوه بۆ ئه‌وه‌ى دواتر به قازانج بفرۆشێته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندان تابلۆى ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه كه ژماره‌ى هه‌ولێر و به‌غدایان لێ نووسراوه.
له كۆتای به‌یاننامه‌كه‌دا پۆلیسى زیقار ئاشكراى ده‌كات كه كه‌سێك گیراوه، هه‌وڵى داوه به‌ر له‌گه‌یشتنى پۆلیس كۆگه‌كه دابخات، ئه‌و كه‌سه‌یش به یاساى 41ى ساڵى 2008ى تایبه‌ت به قاچاخبردنى به‌روبوومه‌كانى نه‌وت دادگایى ده‌كرێت.