له ده‌روازه سنوورییه‌كان كار به رێنوێنیی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ناكرێت
له هه‌رێمی كوردستان نرخی مریشك زۆر هه‌رزان بووه و مریشكێكی زۆر له‌سه‌ر خاوه‌ن پڕۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ر كه‌ڵه‌كه بووه و نازانن به چ شێوه‌یه‌ك له بازاڕ ساغی بكه‌نه‌وه. دوایین چاره‌سه‌ری لای ئه‌وان فرۆشتنیانه به نرخێكی هه‌رزان كه له‌مه‌شدا ته‌نیا ماندووبوونه‌كه‌یان پێ ده‌بڕێت. وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن حكوومه‌ت به لێشاو مریشك هاورده ده‌كات و له خه‌می به‌رهه‌می ناوخۆدا نییه. به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش ئه‌مه پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
كه‌رتی په‌له‌وه‌ر له هه‌رێمی كوردستان له ده‌یه‌ی رابردوودا به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌ی سه‌ندووه و سه‌رده‌مێك كه زۆرینه‌ی پێداویستی هه‌رێمی كوردستان به هێلكه و مریشك له ده‌ره‌وه‌وه هاورده ده‌كرا، ئێسته جگه له دابینكردنی پێداویستی ناوخۆ، بۆ پارێزگاكانی تری عێراقیشی هه‌نارده ده‌كات. به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له پارێزگاكانی عێراق و ئێران سه‌ری هه‌ڵداوه، حكوومه‌تی عێراق رێی هاورده‌كردنی مریشك له كوردستانی داخستووه و له لایه‌كی تر له هه‌رێمی كوردستانیش مریشكی به‌ستوو به لێشاو هاورده ده‌كرێت.
ئێسته كیلۆیه‌ك مریشكی زیندوو له بازاڕ به هه‌زار و 700 تا هه‌زار و 900 دیناره كه نرخێكی زۆر هه‌رزانه بۆ مریشك و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ش بۆ كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌رهه‌مێكی زۆری مریشك له كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
حه‌یده‌ر فه‌رحان حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ر، بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد كه مریشكفرۆشه‌كان به هه‌زار و 500 دینار لای ئه‌وان مریشك ده‌كڕن، ئه‌مه‌ش هاوئاسته له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌رجییه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی مریشك دابینی ده‌كه‌ن. به بۆچوونی ئه‌م به‌رپرسه، هه‌رێمی كوردستان له سه‌رووی پێداویستی ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هێنێت و عێراقیش رێی ئه‌وه‌یان پێ نادات مریشكیان بۆ بنێرن، بۆیه ناچارن هه‌ر له ناوخۆ ساغی بكه‌نه‌وه و له ناوخۆش هاوكێشه‌ی زۆریی خستنه‌ڕوو به‌رانبه‌ر كه‌میی داخوازی، بووه‌ته هۆی دابه‌زینی نرخی مریشك.
به گوته‌ی ئه‌و خاوه‌ن پڕۆژه‌یه، هۆكارێكی تر له دابه‌زینی نرخی مریشك بۆ هاورده‌ی له راده‌به‌ده‌ری مریشك له ده‌روازه سنووره‌ییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌رهه‌مهێنانی مریشك له جووچكه‌وه دوو مانگی ده‌وێت و بازرگانانیش به حه‌زی خۆیان مریشك هاورده ده‌كه‌ن. ئه‌و ده‌ڵێت "كۆگه‌كانی مریشكی به‌ستوو پڕ بوون و ئه‌گه‌ر حكوومه‌تیش قه‌ده‌غه‌ی بكات، ئه‌وا هێشتا به سێ مانگی تر به‌تاڵ نابن".
په‌له‌وه‌رگه‌كانی ناوخۆ زۆر له به‌رهه‌می مریشك به‌شێوه‌ی به‌ستوو ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه و له بێ به‌ختی خاوه‌ن پڕۆژه‌كانی كوردستان كه سێ رۆژ له به‌رهه‌مهێنانیان تێپه‌ڕیوه، كه‌چی مریشكی به‌ستووی توركیا و وڵاتانی تر هه‌ندێك جار شه‌ش مانگ له به‌رهه‌مهێنانیان تێپه‌ڕیوه و ساغ ده‌كرێنه‌وه و خه‌ڵكیش وا فێر كراون هه‌ر مریشكی توركی بكڕن.
ژماره‌ی پڕۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ر له كوردستان ده‌گاته نزیكه‌ی هه‌زار و 200 پڕۆژه كه ئه‌گه‌ر 100% كار بكه‌ن، ساڵانه سه‌رووی 50 ملیۆن مریشك به‌رهه‌م دێنن. له‌وانه‌یه 70%ی پڕۆژه‌كان له كاركردندابن، حه‌یده‌ر فه‌رحان ده‌ڵێت، به خه‌مڵاندن ئه‌وه‌ی له كوردستان به‌رهه‌م دێت، 30 تا 40%ی له خۆی زیاده و به‌رپرسانیش چاره‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییان بۆ ئه‌و كێشه‌یه پێ نییه.
لیژنه‌یه‌كی پێوه‌ندیدار له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رێنوێنی تایبه‌ت ده‌رده‌كات كه چ بڕه مریشكێك به‌گوێره‌ی پێداویستی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هاورده بكرێت، به‌ڵام له ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌پێی ئه‌م رێنوێنییانه كار ناكرێت. ره‌مه‌زان محه‌مه‌د كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ "وشه" گوتی، به بیانووی كۆكردنه‌وه‌ی گومركی زیاتر رێ ده‌درێ به لێشاو مریشك هاورده‌ی كورستان بكرێت كه به زیانی به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌شكێته‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌ی كشتوكاڵ روونی ده‌كاته‌وه كه جاران مه‌رج بوو بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی مریشك هاورده ده‌كه‌ن 10%ی به‌رهه‌می ناوخۆ بكڕنه‌وه و ئێسته ئه‌و مه‌رجه‌ش جێبه‌جێ ناكه‌ن. هاوكات وه‌زاره‌ته‌كه بێ وه‌زیره و ئه‌گه‌ر وه‌زیرێكی هه‌بووایه، ئه‌وا ده‌یتوانی گوشارێك بۆ لایه‌نی پێوه‌ندار دروست بكات.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له كوردستان ئه‌وه‌یه، حكوومه‌ت بایه‌خ به به‌رهه‌مهێنه‌ری ناوخۆ نادات كه سه‌رمایه‌یه‌كی زۆریان خه‌رج كردووه و ئێسته كه به به‌رهه‌می فراوان گه‌یشتوون، خه‌ریكه حكوومه‌ت ریسه‌كه‌یان لێ ده‌كاته‌وه به خوری.