لە سلێمانی 40 ژن پەنا بۆ خانەی داڵدەدان دەبەن

:: PM:08:37:10/03/2018 ‌

لە ماوەی سێ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، 40 ژن لە خانەكانی داڵدەدان داڵدە دراون و بەڕێوەبەری چاودێریی گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیش دەڵێت، ساڵی ڕابردوو 240 ژن داڵدە دراون.

ئەمڕۆ شەموو 10ـی ئادار، عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی پارێزگای سلێمانی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردووی ئەمساڵ 2018، لە سنوورەكە ژمارەیەك ژن لە خانەكانی داڵدەدان داڵدە دراون كە بەهۆی كێشە جۆراوجۆرەكانەوە پەنایان بۆ خانەكە هێناوە.

بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی دەڵێت، لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا، ژمارەی ژنە داڵدەدراوەكان 40 ژنە و كێشەكەنیان خۆیان لە نەخوێندەواری و تەكەنەلۆژیا و موبایل و كێشەی كۆمەڵایەتی و هەندێكیش بۆ ژنەكان خۆیان دەگەڕێتەوە لەگەڵ چەند كێشەیەكی تر.

گوڵپی زیاتر گوتی، لە ماوەی یەك ساڵی ڕابردوو ئەو ژنانەی كە لە سنوورەكە خۆیان لە خانەكانی داڵدەدان داڵدە داوە و پەنایان بۆ هێناوە زیاتر لە 230 ژن بوون، ئامارەكەی ساڵی 2017ـەش بەراورد بە ساڵی 2016 زیادی كردووە.

بەپێی ئامارەكانی چاودێریی گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی ئەو ژنانەی لە ساڵی 2016 لە خانەی داڵدەدان داڵدە دراون 230 ژن بوون.

بەهۆی كۆمەڵێك كێشەی كۆمەڵایەتی ساڵانە ژمارەییەك ئافرەت ڕوو دەكەنە خانەی داڵدەدانی ئافرەتان بە مەبەستی پاراستنیان لە كوشتن و هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی



وشە - رامیار جەواد