له‌دوای ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌وه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌رهه‌مهێنانی بازاڕی ئه‌مه‌ریكا نخرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆوه بینی.
به‌شێوه‌یه‌ك نرخی نه‌وتی خاوی تێكساس نزم بووه‌وه بۆ 61.91 دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل، كه ده‌كاته 13 سه‌نت یا 0.2 %.
هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی برێنت 65.38 دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل، كه نزم بووه‌ته‌وه بۆ 11 سه‌نت یا 0.2%.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه پاڵاوگه‌كانی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزمبوونه‌وه‌یان به‌خۆوه بینیوه.
بانكی ING ی هۆڵه‌ندی ڕۆژی دووشه‌م ڕای گه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌ران هه‌ستاون به ڕێكخستن و پاڵاوتنی 15,416 كاره‌كانی نه‌وتی خاوی ته‌كساس، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی 4،386 ی به‌شی نوێ.
وه‌زاره‌تی ئابووریی ئه‌مه‌ریكا ڕۆژی هه‌ینی ڕای گه‌یاند، له ماوه‌ی ساڵێك و نیودا ئابووریی ئه‌مه‌ریكا زیادبوونێكی زۆری كاره‌كانی به‌خۆوه بینی، له‌گه‌ڵ زیادبوونی كاری جگه كشتوكاڵی كه گه‌یشته 313 هه‌زار كار له مانگی رابردوو.
له‌بازاڕه‌كانی نه‌وتدا، كۆمپانیاكانی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ستان به وه‌ستاندنی چاڵ هه‌ڵكه‌ندنه‌كانی نه‌وت بۆ یه‌كه‌م جار له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوو و كه‌مكردنه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كانی بۆ 796 كه‌س، ئه‌مه‌یش بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكیی ده‌رهێنانی نه‌وت و دابه‌زینی نرخی نه‌وتی خاو.
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د