هەولێر و بەغدا لەسەر چەند پرسێكی تر ڕێككەوتن

:: PM:02:13:13/03/2018 ‌

لە دوای كۆبوونەوەی نێوان هەرێمی كوردستان و شاندی عێراق، وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە پارە ئامادەكراوە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و پرسی كۆمپانیاكانیش بۆ مانگی شەش لێگەڕاوین.

ئەمڕۆ سێشەم 13ـی ئادار، ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ڕای گەیاند، عێراق و هەرێمی كوردستان لەسەر چەند خاڵێك ڕێككەوتن، كەمكردنەوەی بانكە بازرگانییەكان و پێدانی مۆڵەت بەو بانكەكان لەلایەن عێراق، ئەوانەی مۆڵەتیان نییە و دواتر كەمكردنەوە و ڕێكخستنیان.

وەزیری دارایی ئاشكرای كرد، هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوە لەسەر دەروازە سنوورییەكان دەكرێت، هەروەها لەبارەی مووچە پارە لە بانكی مەركەزی عێراق لە لقی هەولێر ئامادەیە و بە بڕیاری عەبادی دەست دەكرێت بە دابەشكردنی.

لەبارەی وردبینی لیسی مووچە حەملان ئاشكرای كرد، وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی %90ـی كارەكانیان تەواو بووە و پێش نەورۆز چاوەڕوانی هەواڵی خۆشین.

حەملان ئاشكرای كرد لە بارەی كۆمپانیاكانیش لێگەڕاوین بۆ مانگی شەش.


بەیانی ئەمڕۆ كۆبوونەوە لە نێوان شاندی عێراق و وەزارەتی دارایی و چەند بەرپرسێكی هەرێمی كوردستان دەستی پێ‌ كردووە و هەفتەی داهاتووش كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن.
رامیار



وشە - رامیار جەواد