میدیاكانی عێراق له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕۆژی یه‌كشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو عه‌بادی هاوشێوه‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان، فه‌رمانێك ده‌رده‌كات و بڕیاری دابه‌ش كردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به پێگه‌ی "
بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاندووه، دوای سه‌ردانی پارێزگای بانكی ناوه‌ندی عێراق "عه‌لی عه‌لاق" بۆ هه‌ولێر و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ چۆنیه‌تیی ڕێكخستنی سیسته‌می بانكی و ئاڵوگۆڕی دراو و پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌و بواره‌وه و ناردنی مووچه، یه‌كشه‌می داهاتوو عه‌بادی فه‌رمان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی داوه، به فه‌رمانێكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، بڕی ئه‌و 250 ملیار دیناره‌ی پێشتر به‌غدا ڕه‌وانه‌ی لقی بانكی ناوه‌ندی له هه‌ولێر كردووه، ده‌ست به دابه‌ش كردنی مووچه‌ی ته‌واوی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده ده‌كرێت.
دوێنێ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی عێراق و كوردستان و گه‌وره ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی ده‌ركرد، دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه له داهاتوویه‌كی زۆر نزیك مووچه‌ی به‌شێك له كارمه‌ندانیش خه‌رج ده‌كرێن.
له 2014ه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕدرا، كوردستان تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی دارایی بووه، به‌وهۆیه‌وه چه‌ندان مانگ دابه‌شكردنی مووچه دواكه‌وتووه و ئێسته‌یش به سیسته‌می پاشه‌كه‌وت و گێڕانه‌وه‌ی به‌شێك له مووچه‌ی كارمه‌ندان، به دواكه‌وتنی زۆره‌وه مووچه‌ی كارمه‌ندان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین ده‌كرێت.