سبەی ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن

:: PM:11:32:18/03/2018 ‌

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پێوەندییەكانی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێم رای دەگەینێت كە رۆژانی دووشەم و سێشەم واتە19-20-3-2018  جگە لە مووچەی وەزارەتی پەروەردە، مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراون و زیندانیانی سیاسی  لەگەڵ مووچەی مانگی 11-2017، ئەم وەزارەتانە دابەش دەكرێت.

یەكەم/ وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون.

دووەم/ وەزارەتی ناوخۆ.

سێیەم/ وەزارەتی تەندروستی.

چوارەم/ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.

پێنجەم/ وەزارەتی دارایی و ئابووری

تێبینی:.
1- رۆژی سێشەم سەرەڕای ئەوەی پشووی فەرمییە، بەڵام دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
2- دوای پشووی جەژنی نەورۆز مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی تریش دابەش دەكرێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل