له‌دوای زیادكردنی باج بۆ وڵاتانی هاورده‌كاری پۆڵا و ئه‌له‌منیۆم له ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئابووریی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا و هه‌ره‌سهێنانی بازرگانی و ئابووریی چین، بۆیه په‌كین به په‌له داوای كۆبوونه‌وه‌ی بازرگانانی كۆمه‌ڵه‌ی 20ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا كرد.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كرده‌وه، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ستیڤن میونشن، به‌سه‌ردانێك ڕۆژی یه‌كشه‌م ده‌گاته بیۆنس ئایرس له ئه‌رژه‌نتین، به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی وه‌زیره‌كانی دارایی كۆمه‌ڵه‌ی 20 كه بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، له كۆبوونه‌وه‌كه به‌رگری له بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌كات بۆ پلانه بازرگانییه‌كانی به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتان رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی گوته‌ی به‌رپرسی پێشووی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵی ئێدوین ترومان، میونشن ده‌یه‌وێت له كۆبوونه‌وه‌كه گوێی له داواكارییه‌كانی نوێنه‌رانی وڵاتان بێت بۆ لێبوردنیان له زیادكردنی باجی پۆڵا و ئه‌له‌منیۆم.
بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ زیادكردنی باج %25 بۆ پۆڵا و %10 بۆ ئه‌له‌منیۆم له 23ی ئادار/مارس ده‌رچوو، ئه‌مه‌یش زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی له نێوان بازرگانان و وڵاتانی هاورده‌كردنی پۆڵا و ئه‌له‌منیۆمی وه‌ك چین لێ دا به‌وه‌ی تره‌مپ سیسته‌می بازرگانی كۆن ده‌گۆڕێت، یاسایه نوێیه‌كانیش له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا داده‌ڕێژێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای زیادكردنی گومرگ له‌سه‌ر پۆڵا و ئه‌له‌منیۆم، تره‌مپ بڕیاری زیادكردنی باجی 60 ملیار دۆلاری ساڵانه بۆ سه‌ر كۆمپانیاكانی ته‌كنه‌لۆجیا و پێوه‌ندییه‌كان و به‌رهه‌مه‌كانی ده‌ركردووه، كه ده‌برێنه چین و له‌وێ ده‌به‌سترێن.
به گوته‌ی وه‌زیری دارایی ئه‌رژه‌نتین و ئه‌ڵمانیا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی 20 بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری بازرگانیكردن به‌هۆی زیادكردنی باج بۆ سه‌ر پۆڵا و ئه‌له‌منیۆم، ئامانجی كۆمه‌ڵه‌ی 20، كارپێكردنی سیسته‌مه كۆنه‌كه‌یه بۆ بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی.
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د