سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، به‌هه‌زاران كارمه‌ند و كرێكاری كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی ڤه‌نزوێلا كه ئێسته له ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یه، له كاره‌كانیان دوور ده‌خرێنه‌وه.
ئاژانسی
رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كۆمپانیای نه‌وتی ڤه‌نزوێلا كه ئێسته فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، بووه‌ته هۆی وازهێنانی هه‌زاران كارمه‌ندی كۆمپانیاكه له كاره‌كانیان به‌هۆی ده‌ستوه‌ردان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی فایل و پله‌ی كارمه‌ندان له كۆمپانیاكه.
له كاتی سه‌ردانی مانوێل كێڤیدۆ سه‌رۆكی پیشه‌سازیی نه‌وتی ڤه‌نزوێلا بۆ كۆمپانیاكه، به هه‌زاران كارمه‌ند چاوه‌ڕێی گوته‌ی كێڤیدۆ بوون، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان وه‌رنه‌گرت.
جێسوس تاباتا سه‌رۆكی هه‌ڵكه‌ندنی نه‌وتی كۆمپانیاكه ڕای گه‌یاند، هه‌موومان چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ری كوێڤیدۆ بووین، به‌ڵام ته‌نانه‌ت لێی نه‌پرسین كه چی ده‌گوزه‌رێ لێره و وه‌ك كۆیله‌یه‌ك هه‌ژماری كردین، له كاتێكدا ئه‌وه‌ی له كۆمپانیاكه كار ده‌كات، ئه‌ندازیار و به‌ڕێوه‌به‌ر و پارێزه‌رن، ئه‌سته‌مه شوێنیان بگیرێته‌وه بۆ گه‌شه‌كردنی كۆمپانیاكه.
نزیكه‌ی 25 هه‌زار كارمه‌ند له سه‌ره‌تای مانگی یه‌نایه‌ری 2017 و كۆتایی یه‌نایه‌ری ساڵی 2018 وازیان له كاره‌كانیان هێناوه له كۆمپانیاكه، به‌رپرسانی كۆمپانیاكه‌ش ڕای ده‌گه‌یه‌نن كه ژماره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.