دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ڕه‌خنه له ڕووسیا و چین ده‌گرێت و تۆمه‌تباریان ده‌كات به كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا قازانجه‌كانی به‌رز كردبووه‌وه.
ئاژانسی
رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا ڕای گه‌یاند، تره‌مپ له توێتێكدا نووسیویه‌تی، "ڕووسیا و چین یاری به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌كه‌ن له كاتێكدا ئێمه قازانجه‌كانمان به‌رز كردبووه‌وه، ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك جێی قبووڵكردن نییه".
هوا چۆنینگ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ڕای گه‌یاند، ئه‌وه‌ی تره‌مپ باسی لێوه ده‌كات، به‌هۆی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه به‌بێ ناوهێنانی كۆمپانیاكان.
زیاتر گوتی، ئه‌م لێدوانانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا بۆ نانه‌وه‌ی پشێوییه.
هوا له لێدوانه‌كه‌دا ڕوونی كرده‌وه، گرنگ نییه ئه‌وانیتر چی ده‌ڵێن، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له دووباره چاكسازیكردن له گۆڕینه‌وه‌ی نرخی دراو.
تویته‌كه‌ی تره‌مپ ئاماژه به نادادپه‌روه‌ری قازانجی ئابووری ده‌كات له‌لایه‌ن چین و ڕووسیاوه دوای ئه‌وه‌ی واشنتن سزای به‌سه‌ر مۆسكۆ سه‌پاند.
له‌دوای ده‌ست به‌كاربوونی تره‌مپ له یه‌نایه‌ری ساڵی 2017، نرخی دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی به‌رانبه‌ر دراوه‌كانی تری وڵاتان.
له به‌رانبه‌ر دراوی یوانی چینی به ڕیژه‌ی 8.6٪ دابه‌زی له 20ی یه‌نایه‌ری ساڵی 2017.
هه‌روه‌ها به‌هۆی سزادانانی به‌رپرسانی ڕووسیا، نرخی دۆلار به ڕیژه‌ی 4% دابه‌زی له به‌رانبه‌ر دراوی ڕووسی.