به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، نرخی نه‌وت به‌رزترین ئاست تۆمار ده‌كات له ساڵی 2014وه، دوای نزمبوونه‌وه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی و پاڵپشتی سعوودیه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كانی به‌بێ پاشه‌كه‌وت.
ئاژانسی
رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نه‌وتی خاوی برێنت ترخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌وه بۆ 74.02$ بۆ یه‌ك به‌رمیل كه به‌رزترین ئاستی تۆمار كردووه له 27ی مانگی نۆڤێمبه‌ری ساڵی 2014، كه له‌و كاته‌دا نرخه‌كه‌ی 73.93$ بۆ یه‌ك به‌رمیل، به‌مه‌یش زیاتر له 45 سه‌نت یا 0.6%ی زیاد كردووه.
له كاتێكدا نه‌وتی خاوی ته‌كساس له 68.85$ وه به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ 68.95$ كه به‌رزترین ئاسته له دووی دیسێمبه‌ری ساڵی 2014وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی جیۆسیاسی رۆِژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو ناوچه‌كه گرژی و ئاڵۆزی تێكه‌وت و ترسی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئابووریی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین هه‌بوو.
به‌رناباس غان شیكه‌ره‌وه‌ی كۆمپانیای OCBC ڕای گه‌یاند، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا نه‌وت زیادبوونی نرخه‌كانی به‌خۆوه بینی و چاوه‌ڕێی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاترین.
هاوكات له 20ی نیسان، گرووپی ئۆپیك و هاوبه‌شه‌كانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی سعوودیه له جه‌ده كۆ ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها بڕیاره ئۆپیك له 22ی مانگدا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات به‌مه‌به‌ستی پێشاندانی سیاسه‌تی نوێی نه‌وت بۆ وڵاتان.