به‌رپرسانی عێراق ڕایان گه‌یاند، ڕێككه‌وتنێكی نێوان ئێكسۆن مۆبیل و به‌غدا به بڕی چه‌ندان ملیار دۆلار هه‌ڵوه‌شایه‌وه و هه‌ردوولا له‌سه‌ر ورده‌كاری ڕێككه‌وتنی نێوانیان نه‌گه‌یشتوونه‌ته خاڵی هاوبه‌ش و مه‌رجی زۆریان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌بووه.
ئاژانسی
رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای دوو ساڵ له گفتوگۆكردن و كۆبوونه‌وه له نێوان كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلی ئه‌مه‌ریكی و حكوومه‌تی به‌غدا بۆ دروستكردنی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رچاوه‌ی ئاوی ناو بیره نه‌وته‌كان و هێڵی نه‌وتی عێراق به‌مه‌به‌ستی زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، هه‌ردوولایه‌ن به‌هۆی ڕازی نه‌بوون له‌سه‌ر خه‌رجی و مه‌رجه‌كان، ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان واژوو نه‌كرد و هه‌ڵیان وه‌شانده‌وه.
به‌رپرسان ڕایان گه‌یاند، تا ئێسته نه‌توانراوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌گه‌ری هه‌یه پڕۆژه‌كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی تر واژوو بكرێت، هاوكات باسیان له ڕاستی كێشه‌كه‌ش نه‌كرد.
ئه‌وه‌شیان ڕوون كرده‌وه كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه زیان به پلانه‌كانی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، به هۆی ئه‌وه‌ی ئێكسۆن مۆبیل مۆڵه‌تی هه‌ردوو كێڵگه‌ی نه‌وتی نه‌هر بن عومه‌ر و ئه‌رتاوی هه‌یه، به‌ڵام كۆمپانیاكه ڕه‌تی كرده‌وه هیچ لێدوانێك بدات.
هاوكات به‌رپرسان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كرد، دواخستنی پڕۆژه‌كه توانای پیشه‌سازی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق په‌ك ده‌خات، له ته‌ك ئه‌مه‌یش دا، زۆر له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی دنیا وه‌كو شێل و تۆتاڵ و بریتیش پترۆلیۆم و چه‌ندانی تر ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه وه‌به‌رهێنان له‌و ڕووه‌وه له عێراق بكه‌ن.
ئێكسۆن مۆبیل پێنجه‌مین گه‌وره‌ترین كۆمپانیای وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گازه، شوێنه‌كه‌ی له ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكایه، له ساڵی 1990 دامه‌زراوه، له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وت و وزه ده‌كات.