به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، نرخی نه‌وت به‌رزترین ئاست تۆمار ده‌كات له ساڵی 2014وه، دوای نزمبوونه‌وه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی و پاڵپشتی سعوودیه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كانی به‌بێ پاشه‌كه‌وت.
ئاژانسی "dailyfx" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نه‌وتی خاوی برێنت ترخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌وه بۆ 74.18$ بۆ یه‌ك به‌رمیل كه به‌رزترین ئاستی تۆمار كردووه له 27ی مانگی نۆڤێمبه‌ری ساڵی 2014، كه له‌و كاته‌دا نرخه‌كه‌ی 73.93$ بۆ یه‌ك به‌رمیل، به‌مه‌یش زیاتر له 45 سه‌نت یا 0.6%ی زیاد كردووه.
له كاتێكدا نه‌وتی خاوی ته‌كساس له 68.85$ وه به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ 68.99$ كه به‌رزترین ئاسته له دووی دیسێمبه‌ری ساڵی 2014وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی جیۆسیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو ناوچه‌كه گرژی و ئاڵۆزی تێكه‌وت و ترسی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئابووریی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین هه‌بوو.
جگە لە دۆخی لە ناكاوی وەك ئەگەری جەنگی گەورە، بەرزی و نزمیی نرخی نەوت گرێ دراوە بە ئاستی داخوازی و خستنەڕوو لە بازاڕەكانی دنیا و هەر كاتێك ئەو بەرهەمە لە بازاڕەكان داخوازی كەمتری لەسەر بێت و ئاستی بەرهەمەكەشی بەرز ببێتەوە، ئەوا نرخەكەی دادەبەزێت.
نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا بەستراوەتەوە بە زۆری یان كەمیی بەرهەمهێنانی نەوت و هاوسەنگی خستنەڕوو و داواكاری و كاتێك لە خستنەڕووی نەوت هیچ كۆنترۆڵ و سنوورێك نەبێت، ئەوا بازاڕی نەوتیش جێگیر نابێت و نرخەكان روو لە دابەزین دەكەن.
نەوت لەو بەرهەمە گرنگانەیە كە ڕووداوەكانی دنیا راستەوخۆ كاریگەری لەسەر دادەنێت و هەر جۆرە بەرزبوونەوەیەك لە بەرهەمهێنان ئەوا كاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دەبێت.