له‌ژێر ناوى داشكاندن و هه‌رزانكردنى نرخه‌كان، به‌شێكى زۆر له فرۆشگه و مۆڵه‌كانى جلوبه‌رگ له هه‌رێمى كوردستان قۆڵى خه‌ڵك ده‌بڕن، ئه‌وه‌یش هاووڵاتییانى نیگه‌ران كردووه. له به‌رانبه‌ردا وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێ، ئاگادارى ئه‌و كاره‌ى مۆڵه‌كانن و له سلێمانى به‌هۆى ئه‌و جۆره فێڵكردنه‌وه چه‌ند شوێنێك داخراون.
رۆژ به‌رۆژ بازاڕى هه‌رێمى كوردستان فراوانى زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ، به‌ڵام هاووڵاتییان گله‌یى له خراپى كوالیتى كه‌لوپه‌ل ده‌كه‌ن و پێیان وایه، له ژێر ناوى داشكاندنى نرخ، مۆڵه‌كانى جلوبه‌رگ فێڵى گه‌وره له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن.
شوان سه‌لیم هاووڵاتییه‌كى شارى هه‌ولێره و له به‌رده‌م یه‌كێك له فرۆشگه‌كانى جلوبه‌رگ كه داشكانى كردبوو، بۆ "وشه" گوتى، ئه‌و شوێنانه‌ى به حیسابى خۆیان داشكانى گه‌وره ده‌كه‌ن له نرخه‌كان، كوالیتى كه‌لوپه‌له‌كانیان زۆر خراپه و زۆربه‌ى ئه‌و شتومه‌كانه ساغ ده‌كه‌نه‌وه كه له توركیا یان له شوێنى تر به نرخێكى زۆر هه‌رزان ده‌ستیان ده‌كه‌وێ و له‌وێ مۆدێلى نه‌ماوه.
ئه‌و هاووڵاتییه نیگه‌رانه له فێڵكردنى ئه‌و مۆڵانه و داوا ده‌كات كه "هێنانى جلوبه‌رگ و كاڵا به‌گشتیی كوالیتى له‌سه‌ر بێت و نرخه‌كان به‌گشتیی سنووردار بكرێن".
شه‌یما محه‌مه‌د قوتابیى زانكۆیه له هه‌ولێر، باس له‌وه ده‌كات كه بۆ كڕینى جلوبه‌رگه‌كانى ده‌چێته ئه‌و مۆڵانه‌ى داشكانیان كردووه، به‌ڵام به‌گوته‌ی خۆی "كه‌متر ئه‌و جلانه‌ى له‌وێ ده‌یكڕێت له‌كاتى پۆشینى ڕێك ده‌وه‌ستن، به‌هۆى خراپى كوالیتییان".
شه‌یما بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ورد بووه‌ته‌وه له فێڵى ئه‌و مۆڵانه و ده‌ڵێت، به‌شێكیان ئه‌گه‌ر پارچه‌یه‌ك جلوبه‌رگ هه‌رزان بكه‌ن، ئه‌وه له كڕینى پارچه‌یه‌كى تردا تۆڵه ده‌كه‌نه‌وه، بۆ نموونه هه‌ندێك شوێن كه داشكانى كردووه و جلێك به پێنج هه‌زار ده‌فرۆشێت، ئه‌وه ئه‌گه‌ر پارچه‌یه‌كى تر‌ى گونجاوى بۆ هه‌ڵبگری ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه زۆر هه‌رزانتر بێت، له مۆڵه‌كه به گرانتر و وه‌ك تۆڵه له پارچه‌كه‌ى تر پێتی داوه.
ئه‌و قوتابییه‌ى زانكۆ هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه به حوكمى ئه‌وه‌ى زۆر سه‌ردانى ئه‌و مۆڵانه‌ى كردووه كه داشكانیان نووسیوه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "له زۆر شوێن بۆى ده‌ركه‌وتووه داشكان نه‌كراوه و ته‌نیا بۆ راكێشانى خه‌ڵك وا نووسراوه، ئه‌گه‌ر نا هیچ جیاوازییه‌كى له‌گه‌ڵ بازاڕى گشتیی نییه".
خاوه‌نى یه‌كێك له‌و فرۆشگایانه‌ى داشكانى له‌سه‌ر شوێنه‌كه‌ى نووسیوه، نهێنى فرۆشتن له هه‌ندێك شوێن بۆ "وشه" ئاشكرا ده‌كات به‌وه‌ی "به‌شێك له‌و جلوبه‌رگانه‌ى كه له شوێنه‌كان داشكانى بۆ ده‌كرێت، جیاوازى زۆر له كوالیتى جله‌كان هه‌یه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به‌شێكى زۆریان ته‌نیا بۆ ڕاكێشانى كڕیان داشكانه‌كه‌یان نووسیوه".
كاروان سالار یه‌كێك له فرۆشیارانى جلوبه‌رگ له هه‌ولێر بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه خه‌ڵكى ئێمه به‌دواى كڕینى شتى جوان و هه‌رزانه‌وه‌ن. بۆیه به‌گوته‌ی ئه‌و "به‌شێك له مۆڵه‌كان ئه‌و ئاره‌زووه‌یان قۆستووه‌ته‌وه و ده‌چنه وڵاتان شتى جوان دێنن، به‌ڵام به كوالیتى خراپ و لێره به هه‌رزان ده‌یفرۆشنه‌وه".
ئه‌و ده‌ڵێت، جۆرێك پیڵاو هه‌یه هه‌ندێك له بازرگانه‌كان ده‌یهێنن، له روواڵه‌تدا زۆر جوانه و نرخه‌كه‌یشى 15 هه‌زار ده‌بێت، به‌ڵام ته‌نیا یه‌ك هه‌فته له پێ ده‌كرێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك تی‌شێرت هه‌ن به پێنج هه‌زار ده‌فرۆشرێن و بێ كوالیتین.
ئه‌و فرۆشیاره روونى ده‌كاته‌وه كه هه‌ندێك له بازرگانه‌كان هاوئاهه‌نگییان له‌گه‌ڵ مۆڵ و كۆگه‌كانى وڵاتان هه‌یه كاتێك جلێك یان ماده‌یه‌ك له‌وێ ماوه‌ى به‌سه‌ر ده‌چێ، پێوه‌ندییان پێوه ده‌كرێت و ده‌چن ده‌یهێنن و لێره له‌ژێر ناوى داشكاندنى نرخ، فێڵ له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن و ده‌یفرۆشنه‌وه.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاى دده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وان ئاگادارى فێڵى هه‌ندێك له‌و فرۆشگایانه‌ن كه داشكاندن ناكه‌ن و له‌ژێر ئه‌و ناوه كڕیار ڕاده‌كێشن، بۆیه ئێسته له‌ڕێى لیژنه‌یه‌كه‌وه ده‌ستیان به كاركردن كردووه تا چاودێرى وردى ئه‌و شوێنانه بكه‌ن كه نووسیویانه "داشكاندنى نرخ".
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانى له وه‌زاره‌تى بازرگانى، بۆ "وشه" گوتى، له وه‌زاره‌ت نووسراوێكمان بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كان له ته‌واوى پارێزگاكانى هه‌رێم كردووه بۆ ئه‌وه‌ى چاودێرى ئه‌و شوێنانه بكه‌ن كه داشكاندنى نرخ ده‌كه‌ن له ڕووى راستى داشكاندنه‌كان و كوالیتى كاڵاكان.
دووپاتی كرده‌وه, "لیژنه‌كان ده‌ستبه‌كار بوون و له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند مۆڵ و كۆگه‌یه‌كى فرۆشتن له سلێمانى داخراون، به‌هۆى ئه‌وه‌ى داشكاندنیان له نرخ نه‌كردبوو، به‌ڵام نووسیبوویان داشكاندن كراوه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانى ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كرد كه ته‌نیا فێڵ له نرخه‌كاندا نییه، به‌ڵكو چاودێرى خراپى كوالیتى كاڵاكانیش ده‌كرێت، ئه‌و شوێنانه‌ى ڕێنوێنییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، سزا ده‌درێن.