ئه‌مڕۆ سێشه‌م كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی كاروانی نه‌وتی دانیماركی (TRMDa.CO)، بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ستاند به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ به سزادانی كۆمپانیاكانی ئه‌وروپا بۆ بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ تاران.
گوته‌بێژی كۆمپانیاكه به ئاژانسی
ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند، ئێمه به‌گوێره‌ی یاسا و بارودۆخه‌كان كار ده‌كه‌ین، بۆیه كاره‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ستاند و چیتر فه‌رمان له حكوومه‌تی تاران وه‌رناگرین.
كۆمپانیای تۆرمی دانیماركی به‌رپرسی گواستنه‌وه‌ی نه‌وته و 79 تانكه‌ری له سه‌رانسه‌ری دنیادا هه‌یه و یه‌كێك له‌وانه له‌گه‌ڵ ئێرانه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ به سه‌پاندنی سزا بۆ سه‌ر كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كان و بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌م كۆمپانیایه‌یش كاره‌كانی وه‌ستاند.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، دۆناڵد تره‌مپ بڕیاره‌كه‌ی له‌باره‌ی ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها گوتی كه سزای هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا ئه‌وروپییانه ده‌دات كه بازرگانی له‌گه‌ڵ تاران ده‌كه‌ن، بۆیه دانیمارك وه‌ك یه‌كه‌م كۆمپانیای وڵاته‌كه‌ی وه‌ستاندنی كاره‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ڕاگه‌یاند، هاوكات تا ئێسته ڕوون نییه كه تره‌مپ سزاكان چۆن به‌سه‌ر سێیه‌م گه‌وره‌ترین ئه‌ندام له ڕێكخراوی ئۆپێك ده‌دات، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ی بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت.